رێپۆرتاژ

چه‌ند راستیه‌كی تاڵ له‌ عێراق ناكرێت پشگوێ بخرێن

چه‌ند راستیه‌كی تاڵ له‌ عێراق ناكرێت پشگوێ بخرێن

 

نووسینی: دکتۆر جاسم الشمري

وه‌رگێڕانی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین

دۆخی عێراق له ‌سه‌رەتای 2003 تا ئه‌مرۆ به ‌كۆمه‌ڵیك بارودۆخ تێپه‌ریوه‌ کە ناكرێت پشتگوێ بخرێن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و رووداوانه‌ نه‌یاره‌كانیش هاوڕان له‌سه‌ری به‌ر له‌ خه‌ڵكی عێراق، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكیانه‌:

1ــ له‌وكاته‌ی ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد، عیراق داخلی تونێلی تاریكى دیموكراسی بو، بو به ‌شوێنی گاڵته‌جاری پرۆسه‌ی سیاسی، كه‌ هیچ شتیكى تازه‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد، جگه‌ له‌ نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لانی عێراق، چونكه‌ زۆربه‌ی سیاسیه‌كان گرنگی ناده‌ن به‌ كاروباری عێراق، به‌ڵكو گرنگی ده‌ده‌ن به‌ پرسه‌ كه‌سی وشه‌خصی وتائیفیه‌كان.

2ــ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپرسه‌  له‌ رووی یاسای وئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر هەموو ئه‌و ناخۆشیانەی به‌سه‌رعێراق وعێراقیه‌كاندا هاتووه‌ له‌ كوشتن و وێرانكاری له‌ سه‌رخان و ژێرخانی ئابوری ده‌وڵه‌ت، له‌ بواره‌كانی سه‌ربازی وئابوری ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش.

3ــ دروستكردنه‌وه‌ی ‌ده‌وڵه‌تی عێراق لەسەر ئەساسی هه‌ڵه‌ ، كه‌ بووه‌ هۆی وێرانی سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری وسیاسی.

4ــ ده‌ستورو پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقی ئه‌مرۆ، به‌شێكن له‌ كێشه‌كان، چونكه‌ بونه‌تە هۆکاری ناكۆكیه‌كانی ئێستا له ‌نێوان عێراقییه‌كان، بۆیه‌ پێویست هه‌موار بكرێنه‌وه‌.

5ــ له‌وكاته‌وه‌ی مالیكى كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت‌، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌چه‌سپاوه‌، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ دابین كردنی ئاسایش و دروستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی، حكومه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تێكى تائیفی بوو، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین حكومه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تێكى حزبی بوو، چونكه‌ هیچ شتێكى بۆ باشوری ووڵاته‌كه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر فه‌شه‌لی حكومه‌ت له ‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی.

6ــ سیاسه‌تی په‌راوێزخستن، كه‌ گرنگترین گرتنه‌به‌ر بو له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تای گه‌مه‌ی سیاسی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ سێ ساڵی كۆتایی زیادی كرد، ئه‌مه‌ پاڵی به ‌نیوه‌ی گه‌لانی عێراقەوه ‌نا، ده‌ست بكه‌ن به‌ ناره‌زایی ده‌ربرین، زیاتر له‌ ساڵیك له‌ شه‌ش پارێزگا، له ‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت رێگای توندوتیژی گرته‌ به‌ر بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ نیسانی 2013، پاشان كرده‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ 12/3/2014، كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ جه‌نگێكه‌ دژی نیوه‌ی گه‌لانی عێراقی.

7ــ عێراق ئه‌مرۆ بووه‌ به‌ ووڵاتی ته‌قینه‌وه‌و توندو تیژی رێكخراو، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی هه‌ره‌مه‌كی، ئه‌مه‌ 1/7/2014 له‌ راپۆرتی نه‌وه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان باسكراوه‌، كه‌ مانگی حوزه‌یران خوێناوی ترین مانگ بوو له‌ عێراق له‌ رێزی مه‌ده‌نیه‌كان له‌ساڵی 2014، كوژرانی 2417 له‌ریزی هاوڵاتیان، 2278 سه‌رباز، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی تۆمه‌تباركردووه‌، به‌ جێبه‌جێكردنی كرده‌ی دڕندانه‌ به‌ناوی نه‌هێشتنی تیرۆر، نێرده‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م ژمارانه‌ شمولی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ناكه‌ن.

8ــ به‌كارهێنانی راگه‌یاندن له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌كردنی عێراقیه‌كان، ئه‌مه‌ درۆی ره‌سمین، كه‌ رۆژانه خه‌ڵك له ‌رێگای راگه‌یاندنی حكومه‌ت ده‌یبیستن  كه‌ درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌رباره‌ت به‌ دۆخی ئه‌نبارو صلاح الدین، ئه‌مه‌ شێوازیكه‌ بۆ به‌ لارێبردنی راستیه‌كان.

ئه‌مه‌ هه‌ندێكه‌ له‌و راستیانه‌، ئه‌گه‌ر چی بابەتەکە پێشتر نوسراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا ئه‌م كارانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن میلیشاكانی عێراق.

3317 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-03-22
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.