چەوساوەكان
زەحمەت كێشە بێ ناوەكان
هێندەی شۆڕشتان پێ كرا
چەند مافی رەواتان خورا
ئەوەندەی لەم جیهانەدا
جۆگەی خوێنتان هەڵ بەسترا
ئەوەندەی لەم ژیانەدا
رەنجتان برا
خۆشم ئەون
*****
چەوساوەكان
ئەی تینووە بێ ئاوەكان
بەقەد ژمارەی دڵۆپی
خوێنی بە ئارەق بووی گەشتان
كە لە تاویان هەتا بەیان
جینگڵە ئەدەن
خۆشم ئەون ..
چەوساوەكان
شێخەڵە هەڵپاچراوەكان
ئەوندەی نوێڵی بەرد هەڵكەن تینی دەوێ
ئەوەندەی تەڵەزمە بەردو
ژەنگ و گەچتان بەر دەكەوێ
بەو ژمارەی پشتی سەپان
لە تەمەنیا دا ئەنەوێ
لەوەش زیاتر
ئەوەندەی كە خواو پێغەمبەر
دەستی كرێكاریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەون ..
چەوساوەكان
ئەی ئاسمانە هەساوەكان
كرێكاری دەست قڵیشاو
سەپانی بەر سووری هەتاو
كاروانی لە ماف بەجێ ماو
ئەی كۆڵ هەڵگری پشت چەماو
رەش و رووتی كۆیلە كراو
لە هەر كوێ هەن
ئەوەندەی خۆتان رەنج ئەدەن
خۆشم ئەون..
كەس نەڵێ بۆ ؟!
چونكە هەموو موسوڵمانی جیهان هەون ..
*****
دیوان: ژانی مان
مێژوو: 26/7/1980
بڵاوهكار: مالپهڕی ئاهی خهم
چەوساوەكان
زەحمەت كێشە بێ ناوەكان
هێندەی شۆڕشتان پێ كرا
چەند مافی رەواتان خورا
ئەوەندەی لەم جیهانەدا
جۆگەی خوێنتان هەڵ بەسترا
ئەوەندەی لەم ژیانەدا
رەنجتان برا
خۆشم ئەون
*****
چەوساوەكان
ئەی تینووە بێ ئاوەكان
بەقەد ژمارەی دڵۆپی
خوێنی بە ئارەق بووی گەشتان
كە لە تاویان هەتا بەیان
جینگڵە ئەدەن
خۆشم ئەون ..
چەوساوەكان
شێخەڵە هەڵپاچراوەكان
ئەوندەی نوێڵی بەرد هەڵكەن تینی دەوێ
ئەوەندەی تەڵەزمە بەردو
ژەنگ و گەچتان بەر دەكەوێ
بەو ژمارەی پشتی سەپان
لە تەمەنیا دا ئەنەوێ
لەوەش زیاتر
ئەوەندەی كە خواو پێغەمبەر
دەستی كرێكاریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەون ..
چەوساوەكان
ئەی ئاسمانە هەساوەكان
كرێكاری دەست قڵیشاو
سەپانی بەر سووری هەتاو
كاروانی لە ماف بەجێ ماو
ئەی كۆڵ هەڵگری پشت چەماو
رەش و رووتی كۆیلە كراو
لە هەر كوێ هەن
ئەوەندەی خۆتان رەنج ئەدەن
خۆشم ئەون..
كەس نەڵێ بۆ ؟!
چونكە هەموو موسوڵمانی جیهان هەون ..
*****
دیوان: ژانی مان
مێژوو: 26/7/1980
بڵاوهكار: مالپهڕی ئاهی خهم
|