مەروان حەدید ([1])
دەزانن بۆ مەروان حەدید
پەت ئاڵێنرا لە گەردنی ؟
چونكە پڕ بە دەمی دەیووت :
بۆ سەندنی
مافی خوراوی رەش و رووت
( با گوێم لە دەنگی فیشەك بێ
با دەستتان مەشجەبی چەك بێ ) ([2])
...... ـ ـ ـ ......
لە بیرتانە پێ ی دەووتن :
لە رێبازی خەبات كردن
قۆناغ نییە
موسوڵمان پێی بڵێ سرەوتن
مەگەر مردن ..
بیرتانە دەیووت كە دەڵێن :
رێبازی خواییمان دەوێ
هەم سەلماندنی بوونی خۆ
هەم ئیسلام دەبێ سەركەوێ :
( با گوێم لە دەنگی فیشەك بێ
با دەستتان مەشجەبی چەك بێ )
*****
لە بیرتانە بۆچی دەیووت :
برایینە
ئارامی مەردی زیندانی
لەسەر سزاو ئازار دانی
كۆتا پلەی نەبەزینە
بەڵام خۆگرتنی سەربەست ) !
لەسەر ئەشكەنجەی زەلیلی
لەسەر نۆشی تاڵی دیلی
لە عەقیدە دابەزینە
لەسەر ستەم خۆ مت كردن
شێوازێكی خۆ كوشتنە
گەرچی سەرزارەكی ژینە ..
دەتا مردن :
( با گوێم لە دەنگی فیشەك بێ
با دەستتان مەشجەبی چەك بێ )
*****
براكانم
وەك بزانم
هەموو ئەوەتان لە بیرە
كاتێ دەیووت :
(( يُطرِبُنِي بانْغامِ رصاصٍ
يُنعِشُنِي فَمَا أحْلَى عَبِيرَهْ) ([3])
ئێوەش هەموو دەبێ وا بن
چونكە فیشەك
كلیلی كۆت و زنجیرە ..
بۆن و تۆزو خۆڵ و بارووت
وەكو زیندان
ئەویش مایەی گەشەی بیرە
خۆ بەهەشتیش
گشت دڵنیاین
وا لە ژێر سێبەری ( شیر ) ە ([4])
دەتا ئەو كاتەی لە دنیاین :
( با گوێم لە دەنگی فیشەك بێ
با دەستتان مەشجەبی چەك بێ )
*****
مێژوو: 27/4/1981
[1] مەروان خالد حەدید : دامەزرێنەری كۆمەڵی (( الطليعة المقاتلة للاخوان المسلمين) ی سوریایە . ساڵی 1938 لە شاری سەر بڕراوی حەمای سوری لەدایك بووە ، هەڵگری بڕوا نامەی كۆلیژی كشت وكاڵی قاهیرەو كۆلیژی ئاداب/بەشی فەلسەفەی دیمەشق بوو . ساڵی 1970 شەهید كرا . دوای ئەوەی سەرەنجامی سزاو ئازار دانی لە ناو ژووری پڕ ئاوی بە كارەبا كراودا گۆشتی پاژنە پێكانی لێ بوونەوەو نینۆكەكانی هەڵ كێشران و زیاتر لە 30 سی كیلۆ كێشی لە زیندانا كەم بۆوە !!
[2] دەقی قسەی خۆیەتی : (إذا أردتم نصر الاسلام فسمعوني صوت الرصاص) .
[3] لە قەسیدەی ( المقاتل المسلم ) ی خۆی وەرگیراوە.
[4] پێغەمبەر دەفەرموێ : (اعلموا ان الجنة تحت ظلال السيوف) .