منی بەندە
ئەی خوای مەزن و بەخشندە
ئاگاداری
كە چۆن دڵی منی بەندە
هەر وەكو شەوێكی تاریك
رەش بووە بە تاوانكاری !
بەڵام بە قەد ئاتاجی خۆم
هیوام ماوە !
پەیوەستی بەندەیەتیشم
نەپساندووە ..
لە ترسی زۆر كەمی تێشوو
هیوام ماوە !
بە قەد بەزەیی تۆی زیندوو
گەرچی دڵی منی بەندە
بەقەد دەزویەكی باریك
بە خۆشەویستی
تۆوە بەندە ..
ئەمەش بەسمە
چوون دڵنیام
لە رۆژی خۆی فریا رەسمە
تۆ بە دوو پێغەمبەری خۆت
بە ( هاروون ) و ( موسا ) ت فەرموو
كە بۆ لای فیرعەونت ناردن
ئاگادار بن
ئەو فیرعەونەی
لە ستەمكاری دانا بوو
پەنا بە تۆ
خۆشی لە جێی تۆ دانا بوو
نەبادا دڵی بشكێنن !
ئاگادار بن !
( بە زمانی خۆش بیدوێنن
تا یاد بكات و بترسێ ) ! ([1])
ئەی ئیتر چۆن ئەبێ كەسێ
وەك من كە تۆ پەرستی
بووبێتە هۆش و هەستی
چۆن ئەفەرمووی بیهێنن
بەو دۆزەخەی
ساڵەهای ساڵە كڵپەی دێ
بیسوتێنن !!
*****
بةروار: 28/6/1980
[1] مانای ئەو ئایەتەیە : (فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ )
منی بەندە
ئەی خوای مەزن و بەخشندە
ئاگاداری
كە چۆن دڵی منی بەندە
هەر وەكو شەوێكی تاریك
رەش بووە بە تاوانكاری !
بەڵام بە قەد ئاتاجی خۆم
هیوام ماوە !
پەیوەستی بەندەیەتیشم
نەپساندووە ..
لە ترسی زۆر كەمی تێشوو
هیوام ماوە !
بە قەد بەزەیی تۆی زیندوو
گەرچی دڵی منی بەندە
بەقەد دەزویەكی باریك
بە خۆشەویستی
تۆوە بەندە ..
ئەمەش بەسمە
چوون دڵنیام
لە رۆژی خۆی فریا رەسمە
تۆ بە دوو پێغەمبەری خۆت
بە ( هاروون ) و ( موسا ) ت فەرموو
كە بۆ لای فیرعەونت ناردن
ئاگادار بن
ئەو فیرعەونەی
لە ستەمكاری دانا بوو
پەنا بە تۆ
خۆشی لە جێی تۆ دانا بوو
نەبادا دڵی بشكێنن !
ئاگادار بن !
( بە زمانی خۆش بیدوێنن
تا یاد بكات و بترسێ ) ! ([1])
ئەی ئیتر چۆن ئەبێ كەسێ
وەك من كە تۆ پەرستی
بووبێتە هۆش و هەستی
چۆن ئەفەرمووی بیهێنن
بەو دۆزەخەی
ساڵەهای ساڵە كڵپەی دێ
بیسوتێنن !!
*****
بةروار: 28/6/1980
[1] مانای ئەو ئایەتەیە : (فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ )
|