خـوایـە بـڕژە لێزمـە بارانـی رەحمـەت
بـە سـەر گیانـی موحـەممـەد تا قیامەت
كەسـێكی وا خــوا ئاوا رێــزی لـێ نـێ
بــە ( یـا ایُّهَـا النّـَبـِی ) بیــدوێنــێ
كەسـێ بـێ پـەروەردەی دەسـتی خوا بێ
مـوعـجیزەیـەو دەبـێ رەوشــتی وا بـێ
قـورئانێكی زینــدووە بە هەڵس و كەوت
وێڵ وگومـڕا بوو , ئەوەی شوێنی نەكەوت
گـەر مانگێك پێك بهێنین بـە هەمـوومان
كەم و كورتین هەر دەبێ لـەو بـێ روومان
مانگـی روو زەرد هـەر چەنـد بێ وباداتەوە
تیشـكی خـۆرە وەردەگـرێ و دەیــداتـەوە
وون دەبـێ زوو تیشـكی خـۆری لێ بـڕێ
با لە خولگەی ژین بێ ( دابین ) یش گەرێ
ئەوی تەنهـا دێ و ، دەگرێ رێی جـۆربەجۆر
نازانــێ مـانگــی نــزم ناگـا بـە خـۆر
خــۆری ( طاها ) گەرمە تینی باوەڕی
بەردەوامە و دەبەخشێ تیشكی زەڕی
ئەوی بەد گۆیی بەرامبەر دەربڕی
دڵنیا بن سەگێكە و بە خۆر وەڕی
*****
مێژوو: 15/2/1981