هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  بەرگی دنیا هێندە کورت و کۆنە و بازاڕییە

بەرگی دنیا هێندە کورت و کۆنە و بازاڕییە
چونکە ناگاتە گونی دێوانەکەی، لێی عاریە

من لە بێبەرگی مەخەم پرسی، کە بۆچ ڕووتی؟ وتی:
«ڕەببی من شێت بم، ئەگەر شاد بم بە بەرگی عاریە!»

خەلعەتی تەشریفی هەرکەس بێ چییە، غەیری کەفەن!
هەر ئەوە هەم فاخیرە و بۆ ئاخیرە و یەکجارییە

کونجی ڕاحەت، تاجی عیززەت خاریجی مەعموورەیە
کوندەبوو هەر بانگە بانگ و، هودهودیش هاواریە

پۆست بە کۆڵی عامیری فەرمووی کەوا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە «تاڵی شاری»یە

قوش قوشی ڕاوی نەبێ، مورغی کولانە و ئاخوڕە
سەگ سەگی تازی نەبێ، کادینی و ئەنبارییە

فەرقی کۆساران لە پاساران دەفەرمووی وەک چییە؟
وەک عەزیزی باز و وەک بێحورمەتی پاسارییە

سەهم هەتا جوعبە نشین بێ، گۆنە زەردی خەڵوەتە
قەوس هەتا چللە گوزین بێ، هەر ئەسیری خوارییە

نوسحی نالی ڕەنگە هەرکەس بیبیێ، بیکاتە گوێ
چونکە نەزمی ساف و وردە، هەروەکوو مروارییە

 989

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.