هه‌مه‌جۆر   -   نالی
  عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە

عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە
بێشکە هەورە تریشقە تاوی بارانی هەیە

چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە

ئاسمانی حوسنی مەحبووبەم لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی تابانی هەیە

هەر لەبت، یا سینەشت هەردوو بەدەرخە، دا بڵێن:
لەعلی ڕوممانی هەیە، یا لەعل و ڕوممانی هەیە

وەحشییە لێمان لەبەر تەعنەی ڕەقیبی سەگ سیفەت
ڕاستە هەر زی ڕۆحێ، بۆ وەسواسە، شەیتانی هەیە

دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت
حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە

لەحزەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە!

تۆ ئەگەر هەستی، لە جێ ڕاوەستی، دێو و کافریش
دێن دەڵێن: بەخودا قیامەت ڕاستە هەستانی هەیە

فارس و کورد و عەرەب هەر سێم بە دەفتەر گرتووە
نالی ئەمڕۆ حاکمی سێ موڵکە، دیوانی هەیە!

 1353

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.