پێغه‌مبه‌ر ﷺ   -   نالی
  لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە

لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە،
ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە

دڵ کەوا هەم قاسییە، هەم عاسییە، دوورە لە تۆ
مونزەجیر نابێ، کە حوببی تۆ لە قاسی دانیە

گوێت لە ئاوازی سوروشکی من گرانی گوارەیە
غافڵی لەم دوڕڕی بەحرەین و عەقیقی کانییە

ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری مینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە

خوێنی سیرفە پێی سەر و دەستت حەنایی کردووە
ڕەنگی دەست و سەر نییە، ڕەنگی سەری دەستانییە

دوور لە تۆ نالی سەگێکە، بێوەفایە، هەرزەگۆ
بۆچی بانگی ناکەی ئەم کەلبە کە نانی نانییە؟!

 1059

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.