هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا

بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا
وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا

تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەهلی زەمان
تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا

قاتی پیاوە لە سەر ئەم ئەرزە. دەبینی مەنسوور
بە سەری دارەوە. زەننوونە لە بن زیندانا

لە قسێکی لەبی پشکووتووە شۆری دوو جیهان
قسەیەک سەد لەکی مانا لە لکی دامانا 

قەسەمی گوێی بە چاوی بەچەدا پیری موغان
کە لەمەولا نەبی بێ وەعز و قسەی مەولانا

تۆی سەرخستووە بن خاکە، سەرەفرازیی بەر
هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا

وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا

بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا
وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا

تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەهلی زەمان
تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا

قاتی پیاوە لە سەر ئەم ئەرزە. دەبینی مەنسوور
بە سەری دارەوە. زەننوونە لە بن زیندانا

لە قسێکی لەبی پشکووتووە شۆری دوو جیهان
قسەیەک سەد لەکی مانا لە لکی دامانا 

قەسەمی گوێی بە چاوی بەچەدا پیری موغان
کە لەمەولا نەبی بێ وەعز و قسەی مەولانا

تۆی سەرخستووە بن خاکە، سەرەفرازیی بەر
هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا

وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا

 664

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.