هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا

دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا
دین و دڵ یەغما دەکەن، چاری کەن ئەی شێخ و مەلا

وەسیەتی مەجنوونە: هەر کەس دەردی دنیا عارە بۆی
خۆ بکا وەک من بە دەردی عیشقی یارێ موبتەلا

کۆتری دڵ، چەنگولی بازی قەزا یەعنی موژەی
دی، بە زوڵفی چوو پەنا با، کەوتە نێو داوی بەڵا

وەقتی نوێژی سەر جەنازەی بۆ شەهیدی عیشقدۆست
مەوج ئەدا ئەم ئاسمانانە لە دەنگی الصّلا

تا نەبووری تۆ لە سەر، ڕێ ناخەیە مەیدانی عیشق
سەر لە پێشی پێ دەبێ لەم ڕێگە دانێی اوّلا

تورکی من کوشتارخانەی عاشقانی دی، وتی:
من برنجی بر یزید، ئێرە ایکنجی کربلا

مەحوی ئەمشەو ئەو پەری شێوەی لە خەو دیبێ دەبێ
بۆیە ئەمڕۆ مەولەوی کەوتۆتە حاڵی حەلوەلا

 1236

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.