هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  زللـەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتییە خستە تەب

زللـەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتییە خستە تەب
تبّت یدا ابی لهبی بێ ئەدەب و تبّ

ئازاری دام و هەر کەسە کردی لە گردی خۆی
هێزم کەشی جەهەننەمە حمّالة الحطب

زاهید، خودا لە ناوی بەرێ، ناوی عاشقان
بۆ چێ دەبا ئەوەندە، خودایا، بە بێ ئەدەب!

دڵ هەر بە داخی عیشقە ئەگەر ئیمتیازی بێ
وەک نوقتەی ئینتیخابە لە سەر شیری مونتەخەب

واعیز لە من بڵێ بە نەزەر تەعنە بەس بدا
دینی بتانە دینی من، ئەو مەزهەبی زەهەب

هەر ڕۆژە مردنێکیە بژیێ بە ڕۆحی وا
دەستی کە وێ بەگرتنەوەی دەستی بۆ تەلەب

بابی وتی بە هامە: غەزەب. ئەو بڵێسەیە
بەربۆتە ڕۆحی بابت و بەر عومری بوولەهەب

هەم دەمکوژێت و دین و دڵیشم دەبا، دەڵێ
من من قتل، ئەمیشە قەتیلم، لی السّلب

مەحوەیی وت و زوبانی جوابم نەبوو، گەڕا
لێوی لە لێوم، ئەو دەمە ڕۆحم گەیشتە لەب

زللـەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتییە خستە تەب
تبّت یدا ابی لهبی بێ ئەدەب و تبّ

ئازاری دام و هەر کەسە کردی لە گردی خۆی
هێزم کەشی جەهەننەمە حمّالة الحطب

زاهید، خودا لە ناوی بەرێ، ناوی عاشقان
بۆ چێ دەبا ئەوەندە، خودایا، بە بێ ئەدەب!

دڵ هەر بە داخی عیشقە ئەگەر ئیمتیازی بێ
وەک نوقتەی ئینتیخابە لە سەر شیری مونتەخەب

واعیز لە من بڵێ بە نەزەر تەعنە بەس بدا
دینی بتانە دینی من، ئەو مەزهەبی زەهەب

هەر ڕۆژە مردنێکیە بژیێ بە ڕۆحی وا
دەستی کە وێ بەگرتنەوەی دەستی بۆ تەلەب

بابی وتی بە هامە: غەزەب. ئەو بڵێسەیە
بەربۆتە ڕۆحی بابت و بەر عومری بوولەهەب

هەم دەمکوژێت و دین و دڵیشم دەبا، دەڵێ
من من قتل، ئەمیشە قەتیلم، لی السّلب

مەحوەیی وت و زوبانی جوابم نەبوو، گەڕا
لێوی لە لێوم، ئەو دەمە ڕۆحم گەیشتە لەب

 588

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.