براكـــەم
براكـەم ئەگـەرچـی وا زیندانە جێت
ئەگەر چی وەهـا كۆت و زنجیرە پێت
كە تۆ دڵنیای خــوایە پشت و پەنات
وەهاش دڵنیا بـە بـەزین دوورە لێت
*****
بـراكـەم دەبینی ئـەوەی مـانـدووە
لە ڕێـدا كەساس وكڵـۆڵ كەوتـووە
دەسـا دڵنیـا بـە ئـەوەی بـێ چەكە
هەتا نەیبێ بوونی نییەو مـردووە
****
براكـەم هەتا كەی دووریت لە خەبات
هەتا كـەی سـڵ و سرك و ڕاڕایە ڕات
كـە ئاوا دەبینتی هتاودینـانی خـۆت
گشت موستەزعەف وناڵەیان دێتە لات
*****
له‌وه دڵنیابه به‌ری ڕه‌نج و خوێن
دارولئیسلامێك هه‌ر ده‌هێنێته شوێن
سه‌یرێكی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران كه
فیرعه‌ون و نه‌مرودیش بزانه له كوێن؟!
*****
كاروانی ئێمه هه‌روا به‌ڕێوه‌یه
چونكه ڕێی جیهاد حوكمی خوای پێوه‌یه
ده‌تۆش بۆ شه‌هیدی وه‌ره شاهیدی
ئه‌وی جوامێره وا له پێشه‌وه‌یه
مێژوو: /25 /9 /1991
دیانە/هەولێر