كوردستان   -   مامۆستا كرێكار
  ناسینه‌وه‌

ناسینه‌وه‌
بە سەرسامی 
لە ناو بەرلین 
تێمی روانی : 
+ توركیت یا عەرەبی شامی ؟!
ـ هیچیان نیم ..
تاجیكی یا ئێرانی ؟ !
- هیچیان نیم ..
+ ئەی هیندی و پاكستانی ؟
ـ هیچیان نیم !!
+ بە سەرو سیماو هەڵس و كەوت 
بە شڕواڵیش بێ لەوانی !
- من بێ لانەم ..
بێ ووڵاتم ..
پێشمەرگەی خاوەن خەباتم 
خاوەن جوتێ حكومەتی ( ئەمریكی ) 
بێ ناوو بێ دەسەڵاتم !
منی ئەنفال 
منی قوربانی كیمیاوی
كێ بێ نەیبیستبێ ناوی ؟!
مێژوی خەمم 
بێ هاودەمم 
گەلی هەتیوی سەردەمم ..
لەوەتی هەبووم هەر نەبووم 
بێ خەم نەبووم 
لە هاوكێشەی ئەم و ئەوم 
جارێك بۆ خۆم رەقەم نەبووم 
+ حاڵی هەم كێی .. 
قوڕپێوی ناو میدیاكان و 
خاوەن سەد بۆنەی هەڵپەڕكێی !
*****
دەسڕی خەڵك بۆ ئارەقی تەوێڵە 
كەچی ئەوەی 
بە دەستی هەرزەبیری كوردی وێڵە 
ساڵ دوانزەی مانگ 
بۆ سەرچۆپی شاییە !! 
بۆ هەتكی كوردایەتیەو 
هەموو پێیان ئاساییە !! 
*****
جا كە وای 
بۆ وێڵی دووی ئەوروپای ؟!
بۆ دوای رەنجی سەد ساڵیی 
لێرە خەریكی سواڵی ؟!
دوای لۆزانت
بۆ هەراجی خەزانت 
بۆ زامی پڕ لە ژانت
لە ئەوروپا
وێڵی لە دووی 
ئاڕاستەی بێ ئاڕاستەیی نەزانت ؟!
وێڵی لە دوو 
نەخشە كۆنی 
لەتێ دەوڵەتی دەستی دوو !!
*****
تۆ لێرە
كە شا بە دایكی فێرە 
كە لوشدانی میللەتان 
بە ئیمزای حیزی نێرە !
كە راپسكانی بابۆڵەی زارۆكان
بەهای گەلانی تێرە ! 
هێمای حیزبی دلێرە ! 
ژێرپێنانی بەهای پیرۆز
بە پێی دین و دیدی ئەمان 
ئەركی سوپای شارستانیی جوامێرە
تۆ لای ئەمان 
بە بێ ئەمان 
چاوەڕوانی مۆڵەتی 
ناوی لەتێ دەوڵەتی !!
راكە زووكە  
بروسكەیەك بۆ نەوەی داهاتووكە
خێرا پەیام بنێرە
بڵێ كاتی فیڕۆیەو
دوای سەد ساڵ 
ئەزموونی تاڵ 
بۆ سواڵ هاتووینە ئێرە 
*****
زووكە زووكە 
بروسكەیەك بۆ نەوەی داهاتووكە
( با نەزانن رۆژئاوا فێرە خێرە ) ! 


ناسینه‌وه‌
بە سەرسامی 
لە ناو بەرلین 
تێمی روانی : 
+ توركیت یا عەرەبی شامی ؟!
ـ هیچیان نیم ..
تاجیكی یا ئێرانی ؟ !
- هیچیان نیم ..
+ ئەی هیندی و پاكستانی ؟
ـ هیچیان نیم !!
+ بە سەرو سیماو هەڵس و كەوت 
بە شڕواڵیش بێ لەوانی !
- من بێ لانەم ..
بێ ووڵاتم ..
پێشمەرگەی خاوەن خەباتم 
خاوەن جوتێ حكومەتی ( ئەمریكی ) 
بێ ناوو بێ دەسەڵاتم !
منی ئەنفال 
منی قوربانی كیمیاوی
كێ بێ نەیبیستبێ ناوی ؟!
مێژوی خەمم 
بێ هاودەمم 
گەلی هەتیوی سەردەمم ..
لەوەتی هەبووم هەر نەبووم 
بێ خەم نەبووم 
لە هاوكێشەی ئەم و ئەوم 
جارێك بۆ خۆم رەقەم نەبووم 
+ حاڵی هەم كێی .. 
قوڕپێوی ناو میدیاكان و 
خاوەن سەد بۆنەی هەڵپەڕكێی !
*****
دەسڕی خەڵك بۆ ئارەقی تەوێڵە 
كەچی ئەوەی 
بە دەستی هەرزەبیری كوردی وێڵە 
ساڵ دوانزەی مانگ 
بۆ سەرچۆپی شاییە !! 
بۆ هەتكی كوردایەتیەو 
هەموو پێیان ئاساییە !! 
*****
جا كە وای 
بۆ وێڵی دووی ئەوروپای ؟!
بۆ دوای رەنجی سەد ساڵیی 
لێرە خەریكی سواڵی ؟!
دوای لۆزانت
بۆ هەراجی خەزانت 
بۆ زامی پڕ لە ژانت
لە ئەوروپا
وێڵی لە دووی 
ئاڕاستەی بێ ئاڕاستەیی نەزانت ؟!
وێڵی لە دوو 
نەخشە كۆنی 
لەتێ دەوڵەتی دەستی دوو !!
*****
تۆ لێرە
كە شا بە دایكی فێرە 
كە لوشدانی میللەتان 
بە ئیمزای حیزی نێرە !
كە راپسكانی بابۆڵەی زارۆكان
بەهای گەلانی تێرە ! 
هێمای حیزبی دلێرە ! 
ژێرپێنانی بەهای پیرۆز
بە پێی دین و دیدی ئەمان 
ئەركی سوپای شارستانیی جوامێرە
تۆ لای ئەمان 
بە بێ ئەمان 
چاوەڕوانی مۆڵەتی 
ناوی لەتێ دەوڵەتی !!
راكە زووكە  
بروسكەیەك بۆ نەوەی داهاتووكە
خێرا پەیام بنێرە
بڵێ كاتی فیڕۆیەو
دوای سەد ساڵ 
ئەزموونی تاڵ 
بۆ سواڵ هاتووینە ئێرە 
*****
زووكە زووكە 
بروسكەیەك بۆ نەوەی داهاتووكە
( با نەزانن رۆژئاوا فێرە خێرە ) ! 


 1072

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.