ھەشتەم سەرسوڕھێنەری جیھان
ھەشتەم سەرسوڕھێنەری جیھان لەندەن ٢٤/٦/١٩٩٣
مێژونوسانی جیھانی
وا دەزانن
سەرسوڕھێنەرانی دونیا
ھەر حەوتەکانی جارانن !
نازانن کورد
زۆر دەمێکە چۆتە پاڵیان
بە پێشمەرگەو
خەباتی خوێنی سەد ساڵیان ..
بە دڵی ( گەورە ) ی بەرپرس و
بە مێژووی نوێ و ژینی تاڵیان !
بەو سەد ساڵەی
ووردو درشت
خوێنی دەڕشت ..
بەوەی ئێستاش وەک جارانە و
لەسەر دەستی ( تەحالوف ) یش
نەبوو بە شت !!
ھەشتەم سەرسوڕھێنەری جیھان لەندەن ٢٤/٦/١٩٩٣
مێژونوسانی جیھانی
وا دەزانن
سەرسوڕھێنەرانی دونیا
ھەر حەوتەکانی جارانن !
نازانن کورد
زۆر دەمێکە چۆتە پاڵیان
بە پێشمەرگەو
خەباتی خوێنی سەد ساڵیان ..
بە دڵی ( گەورە ) ی بەرپرس و
بە مێژووی نوێ و ژینی تاڵیان !
بەو سەد ساڵەی
ووردو درشت
خوێنی دەڕشت ..
بەوەی ئێستاش وەک جارانە و
لەسەر دەستی ( تەحالوف ) یش
نەبوو بە شت !!
|