كۆمه‌ڵكاری   -   مامۆستا كرێكار
  بۆ دەروون بەزیوەكان

بۆ دەروون بەزیوەكان

لە چەرخی پڕ لە گێژاوی ستەمكاری وڕق وكینە
لەم شەوی تاری تاوانەی گرتویە رووی ئەم زەمینە
لە ژێر سایەی رژێمی بەد دەنەخشێ مەرقەدی مرددوو
كەچی دەجنرێ و بێ گوڕیش دەبێ دڵسۆزی ئەم دینە
لە ژێر باڵی رەشی كوفرا كە دەكشێ بەسەر مزگەوتا
لە گشـت ماڵـێ دەبینرێ پرسـەیە گریانە شـینە
دەشێ لە سووچی مزگەوتی (ضرار)ا خۆت كڕوكپ كەیت
مـۆم و بـوغرد و داری عـود بسوتێنی بـۆ ئەم ژینە
تۆ لە خۆشەویستی خوادا دووسێ فرمێسك دەرێژی
بەڵام فرمێسك وخوێن هەردووك نرخی رووی خودا بینینە
تۆ ( أیـاك نسـتعین ) ت بـۆ پلـە و پایـەی دنیایـە
بەڵام ( ایاك نعبد ) ش بـۆ بەرگـی كـفنـی خوێنینـە
ریش و تەسـبیح و نـزای هـەزارانی وەكـو تۆیە
بۆ بەردەوام بوونی طاغووت تەلە ، دڕكە زی پەرژینە
گوایە ئەمڕۆ كە نەما هیچ بستە خاكێكی ئیسلامی
رێگەی رزگاری و ئازادی هەوڵە ، یان دەرون بەزینە
ئائەمەی وا تۆش براكەم بە سەبری مەككەی تێ ئەگەی
دڵنیابە خـۆكوشـتنە چونكە تـۆ( ذل ) ئەكەی  پینە
سبەی یا دووی كاتێ سەربازانی كوفر هێرش دێنن
دەبینى میحرابی روخاو وەك قورئان بە خوێن ڕەنگینە
قورئانی پیرۆزو میحراب چۆن وایان لێ بەسەر نایە
كـە پاسـەوانی هەردوكیان شـاڵ وشمشـێری دارینە
مادام شەووڕۆژی ژیان بۆ هەردولا وەك و یەكن
هۆی جیاوازیش تەنهـا (فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ) ە
دەسا خوایە بە تەنهاش بم پەیمانم نوێ دەكەمەوە
تۆش شەهیدیم بە نسیب كە لە سەر ئەم دینە شیرینە

مێژوو: 3/12/1982

 1209

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.