كه‌ڵه‌پیاوان   -   مامۆستا كرێكار
  موفتی زادە

موفتی زادە         
      کاک ئەحمەدی موفتی زادە ئەمیری شورای ئەھلی سوننەتی ئێران بوو  لە ١٩٦٣دا لەسەر کوردایەتی گیرا ، کەچی لە زەمانی شۆرشی (ئیسلامی) ئیمام خومەینیدا لەسەر ئیسلام دە ساڵ ـ بێ دادگایی کردن ـ  زیندان کرا ! دواییش کە پزیشکەکان راپۆرتی خۆیان لەسەر تەندروستی ئەو نووسی کە ھێندەی نەماوە بمرێ ، ئازادیان کرد تا دوای دوو مانگ چارەسەرو ئەمبەروبەری نەخۆشخانەکان گیانی سپاردو بووە لەعنەتی مێژوو بۆ مەزھەبی بکوژانی ..  ھەر لە یەکەم ساڵی زیندان کردنیەوە پێیان دەووت : ئەگەر نامەیەکی ( ئیلتیماس ) بۆ ئیمام خومەینی یان بۆ کاربەدەستانی دەوڵەت بنووسیت ئازاد دەبیت ، ئەویش دەیفەرموو : من بۆ لا الە الا اللە دەژیم و بۆ ئەویش دەمرم چونکە راستی رەھای بوونە ، گەر پێم بڵێن لا الە الا اللە بنووسە ، مادام بە قسەی ئێوەیە ناینووسم .. 
   منیش ئەم شیعرەم لە وەلائدا بۆ کاک ئەحمەدی رەحمەتی وئەودا نووسیووەو پێشکەشی دەکەم بە برایانی مەکتەبی قورئان و بیرخستنەوەش بێت بۆ (ئیخوان)ەکانمان کە ئەو زەمانە گلەییان لێ دەکردم کە بۆچی شیعر لەسەر ئەم شۆڕشە مەزنە نانووسیت ؟!  

( ١ ) 
موفتی زادە
ھۆ موئمینی ئالی فیرعەون
زێوانە نوێکانی ھوبەل 
دەیانەوویست
عەقیدەکەت
وەکو ھی وان 
دەستەمۆ کەی !!
دەیانەوویست
تۆش دینەکەت 
وەکو ھی وان 
بکەیتە گومەزی زێڕو
تەوحیدەکەت
قوربانی شەخسە پەڕۆ کەی !!
دەیانەوویست
لە زیندانا
ناچار ببی و 
تف لە سەرچاوەکەی خۆ کەی !!
بەڵام ھەیھوو
تۆی ئیبنو جوبەیری نەبەرد
بۆت سەلماندن
نەک ھەر سەری جەللادەکان 
سەری ئیمامیش دای لە بەرد ..
( ٢ ) 
موفتی زادە 
ھۆ ئیبنو تەیمییەی بێ ناو
سەربازی کوردی نەناسراو
من دەزانم 
شەڕخوازە گۆڕپەرستەکان 
دەیانەوویست
خۆت بفرۆشی و
گەلە رەش و رووتەکەی خۆت
بخەیتە داو !!
بۆ پاداشتیش 
بۆ چەند ساڵێ 
بتکەنە وەزیری ( چرار ) 
لە ئێرانا 
لە میسرو تونس و عەممانا
لە سودان و پاکستانا 
لە سەانسەری جیھانا
گێلە سوننیت پێ بکەن راو !!
بەڵام ئەوەی 
ھەتا ئێستات کاریگەرە
ئەوی وەک عەسای موسایە 
تەوحیدە زیندانەکەتەو
ئا ئەم ھەڵوێستەی ئێستایە ..
( ٣ ) 
موفتی زادە
ھۆ شۆڕە سواری ئەم دینە
موجاھیدی راستەقینە
من دەمزانی 
کەللە سەری سەبەئیەکان 
ھەمووی داخ و بوغزو قینە 
بۆیە ئاوا 
لە دەوڵەتی ( ئیمامی موستەزعەفین ) ا
وای لە زیندانی ( ئەوین ) ا !!
بەڵام لە ئێمەی قوتابیت 
دڵنیا بە 
تا دەوڵەتی شیعە ماوە 
مۆری تف و لەعنەتی مەی 
لە نێو چاوە ..
چونکە لە دەوڵەتی وانا 
لە زیندانا 
وەک ووڵاتی کۆمۆنیستان 
بۆ رێ گرتن لە بانگەوازی ئەم دینە
جێگای خواوویستی وەکو تۆ 
ـ روویان رەش بێ ـ
ئاودەستێکی ناو زیندانەو 
زیندانەکەش ژێر زەمینە !!
( ٤ ) 
موفتی زادە
ھۆ شمشێرە بڕندەکەی سەلاحەددین
کاتێ کە دیم 
شا ئیسماعیلی سەفەوی
ئاڵای شیرک و حوکمی جەھلی 
لە زیندانا
لەبەر پێی تۆکەوت و نەوی
بۆ خۆشی لە خەم و ژانا 
لەبەر دەم نەعلی ھامانا
چۆکی داداو
شمشێری کولی خوێناوی
دیدو مێژووی
وەک سەری 
خستە سەر زەوی 
ھەناسەم لە سینە بڕا 
دیم زێوانێ
بۆ کەفارەتی بەزینی
بۆ ھەستانی رق و قینی 
بۆ جێمی نوێ
مەزھەب ئەسوێ 
ھەر ئەمزانی
یا خوێنی تۆی تێ ھەڵ ئەسوێ
یا بڕیارە تا بەیانی 
یا موفتی زادەی رەببانی
یا گوڵی بیابانی سوننی 
ئیمام حوسەینی سوبحانی ..
وا حەسرەتا
دەکەنە قۆچی قوربانی ؟!! 

سلێمانی /٤/ ١٩٩٢

 1396

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.