سیاسی کورد
ئۆسلۆ ١٨/٤/١٩٩٤
سیاسەتمەدارانی کورد
لەگەڵ سەددام
ھەر وەک کەرو خۆڵەمێشن !
رۆژێ دژیین
کەچی بە ساڵ خزم و خێشن !!
بە فیتی یەکتری فێرن
وەکو دوو دار
ھەردووکیان لار
خۆ بە یەکا ھەڵ ئەسپێرن !!
سیاسەتمەدارانی کورد
بەرامبەر حەق بێژێکی خۆ
گەماڵی رق و داخیانن
دیکتاتۆرن
کۆیلەی حەزی یاخییانن !
لە پایتەختی ووڵاتانا
ئەشھەدوبیللا کێشن و
دژی تەوژمی ناخیانن !!
سیاسەتمەدارانی کورد
بۆ سنووری تورک و عەجەم
وەکو سەگن
بۆ ناوەوەش
ھەر بۆ ئەوان
وەکو خزمەتکاری بەگن !
شەڕەنگێزن
گەلە گورگن بۆ خۆ کوشتن..
تا دەشمرن
ھەر سنگ شێری ماکەر پشتن ..
سیاسی کورد
ئۆسلۆ ١٨/٤/١٩٩٤
سیاسەتمەدارانی کورد
لەگەڵ سەددام
ھەر وەک کەرو خۆڵەمێشن !
رۆژێ دژیین
کەچی بە ساڵ خزم و خێشن !!
بە فیتی یەکتری فێرن
وەکو دوو دار
ھەردووکیان لار
خۆ بە یەکا ھەڵ ئەسپێرن !!
سیاسەتمەدارانی کورد
بەرامبەر حەق بێژێکی خۆ
گەماڵی رق و داخیانن
دیکتاتۆرن
کۆیلەی حەزی یاخییانن !
لە پایتەختی ووڵاتانا
ئەشھەدوبیللا کێشن و
دژی تەوژمی ناخیانن !!
سیاسەتمەدارانی کورد
بۆ سنووری تورک و عەجەم
وەکو سەگن
بۆ ناوەوەش
ھەر بۆ ئەوان
وەکو خزمەتکاری بەگن !
شەڕەنگێزن
گەلە گورگن بۆ خۆ کوشتن..
تا دەشمرن
ھەر سنگ شێری ماکەر پشتن ..
|