پارتی و یه‌كێتی   -   عبدالله په‌شێو
  مژدە

گوێم لێ بگرن!

مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان:

کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان،

زڕتەبۆز و بوودەڵەتان،

سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان،

سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان،

یەک یەک وەزیر و گزیرتان

قونکی پیاز و سەری سیرتان

دەیڵێمەوە،

مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:

سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان،

فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان

ملیۆنێر و ملیاردێرتان

یەکژنداری بەردکونکەرە و

دەژنداری بنزگتێرتان،

گوێم لێ بگرن،

چونکە ئێوە لەم دنیایە،

کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە،

چونکە ئێوە،

هەموو عومر

ئەم بۆ لای ئەو،

ئەو بۆ لای ئەم،

هەر خەریکی ڕاکەڕاکەن

چونکە ئێوە لە گۆڕیشدا

بێ یەکتری قەت هەڵناکەن،

خەونم دیوە

مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:

کە دەشمرن،

خەمتان نەبێ، دڵنیا بن

لە دۆزەخدا کۆ دەبنەوە،

کۆ دەبنەوە و هاوێر نابن!

عەبدوڵڵا پەشێو

٢٠١٩/٢/٢

_____________________________

ڕیوەڵە: مردەڵە، گیانداری لەڕ و لاواز

میراخوڕ: میرئاخوڕ، ئاخوڕگێڕ، ئەوەی سەرپەرشتیی ئاخوڕ و تەویلەی ماڵەگەوران دەکا.

هاوێر نابن: جیا نابنەوە، ژ هەڤ ناقەتن.

گوێم لێ بگرن!

مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان:

کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان،

زڕتەبۆز و بوودەڵەتان،

سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان،

سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان،

یەک یەک وەزیر و گزیرتان

قونکی پیاز و سەری سیرتان

دەیڵێمەوە،

مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:

سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان،

فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان

ملیۆنێر و ملیاردێرتان

یەکژنداری بەردکونکەرە و

دەژنداری بنزگتێرتان،

گوێم لێ بگرن،

چونکە ئێوە لەم دنیایە،

کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە،

چونکە ئێوە،

هەموو عومر

ئەم بۆ لای ئەو،

ئەو بۆ لای ئەم،

هەر خەریکی ڕاکەڕاکەن

چونکە ئێوە لە گۆڕیشدا

بێ یەکتری قەت هەڵناکەن،

خەونم دیوە

مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:

کە دەشمرن،

خەمتان نەبێ، دڵنیا بن

لە دۆزەخدا کۆ دەبنەوە،

کۆ دەبنەوە و هاوێر نابن!

عەبدوڵڵا پەشێو

٢٠١٩/٢/٢

_____________________________

ڕیوەڵە: مردەڵە، گیانداری لەڕ و لاواز

میراخوڕ: میرئاخوڕ، ئاخوڕگێڕ، ئەوەی سەرپەرشتیی ئاخوڕ و تەویلەی ماڵەگەوران دەکا.

هاوێر نابن: جیا نابنەوە، ژ هەڤ ناقەتن.

 993

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.