جیهادی   -   مامۆستا كرێكار
  عومری لەدەست چوو

عومری لەدەست چوو

ئێـوارەی ژیـن ، بەسـەردا هـات ، ناچاری بازاڕهەڵبگری
بـەرەو مـاڵـی گـۆڕی تـارت بـە تـەنهـا ملـی رێ بگری
گـوناهـت كـرد ، تـامی ڕۆیی ، ســزاكـەی وا چاوەڕێتـە
دە فـرمێسـكی پەشـیمانی هـەڵوەرێنــە هـەتـا ئەمـری
سـەرەنگوێلكـی گوناهـكاریت وەك رنـدوو هەرەسی هێنا
مـەگەر تـۆبە بەری بگری ئەگین رووزەردی رۆی حەشـری
تەمەن رۆیی ، حەشر دێ ، شادە سەركەوتوو دەڵێ( هاؤم ) !
چـونكە لـە خوانی قورئانی بۆتێشــووی پڕی كرد دەفری
دڵـۆپـە خوێنـی شـەهیـدێ خـاوەنی رووســوور ئـەكا
لـە مەحشـەردا بریسـكەی دێ كارنامەی سپی وەك بەفری
گـەر كارنامـەی تۆش براكـەم پلـەی شـەهیدی تیا نەبوو
بەسـەر عومری لەدەست چووتا لە(بەرزه‌خ)تا حەشر بگری

*****
مێژوو: 18/1/1981

 1826

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.