كوردستان   -   مامۆستا كرێكار
  كێ..كەی..لە كوێ..؟

كێ..كەی..لە كوێ..؟

كێ كەی لە كوێ بیستی ژیانی تاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ فرمێسكی ڕشت بۆ حاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ دڵ ودەرونـی داخورپـا
بـۆ نـوزەی كپ كراوو نـاڵە نـاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ هەست وهۆشێكی هاتە بەر
بـۆ لافـاوی خوێنـی ڕژاوی ئـاڵـی كورد
كێ كەی لە كوێ باوەشی سۆزی كردەوە
بـۆ هـانـاو زریكـەو ژانـی منـاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ ژیری جوڵاو سودی هەبێ
بـۆ كوردستانی بێ نەخشەی زوخاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ  ( مەی ) بابە گوڕگوڕ بنۆشێ
ئـەڵێ بـژی ڕەش وڕووت وڕەجـاڵی كورد
ئەوی بۆ پارە سەر یەك نان ، بلێسـێ پێ
بـۆ خـەریك بێ بـە ئازادی مـەحاڵی كورد
مادام ڤیتــۆ سـنووری ووڵات دادەنــێ
هـەروا دەشـێوێ مێژوی كۆنە ساڵی كورد
ڕەوشـتی پاكی ئەم ئیسـلامەیە  چارە
بـۆ دڵسـۆزو ئازادیخـواو عـەوداڵـی كورد
كاتێ دەڕوێ لە گەڵ خوێنا لە كوردستان
( اللـه اكبـر ) بـە دەنگــی زوڵاڵــی كورد
لە جێی گوڵبێنەی سـەربازی ونی كوردا
سـەری ڤیتۆش كڕنووش ئەبا بۆ زاڵی كورد

*****

مێژوو: 22/ 8/ 1981


كێ..كەی..لە كوێ..؟

كێ كەی لە كوێ بیستی ژیانی تاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ فرمێسكی ڕشت بۆ حاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ دڵ ودەرونـی داخورپـا
بـۆ نـوزەی كپ كراوو نـاڵە نـاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ هەست وهۆشێكی هاتە بەر
بـۆ لافـاوی خوێنـی ڕژاوی ئـاڵـی كورد
كێ كەی لە كوێ باوەشی سۆزی كردەوە
بـۆ هـانـاو زریكـەو ژانـی منـاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ ژیری جوڵاو سودی هەبێ
بـۆ كوردستانی بێ نەخشەی زوخاڵی كورد
كێ كەی لە كوێ  ( مەی ) بابە گوڕگوڕ بنۆشێ
ئـەڵێ بـژی ڕەش وڕووت وڕەجـاڵی كورد
ئەوی بۆ پارە سەر یەك نان ، بلێسـێ پێ
بـۆ خـەریك بێ بـە ئازادی مـەحاڵی كورد
مادام ڤیتــۆ سـنووری ووڵات دادەنــێ
هـەروا دەشـێوێ مێژوی كۆنە ساڵی كورد
ڕەوشـتی پاكی ئەم ئیسـلامەیە  چارە
بـۆ دڵسـۆزو ئازادیخـواو عـەوداڵـی كورد
كاتێ دەڕوێ لە گەڵ خوێنا لە كوردستان
( اللـه اكبـر ) بـە دەنگــی زوڵاڵــی كورد
لە جێی گوڵبێنەی سـەربازی ونی كوردا
سـەری ڤیتۆش كڕنووش ئەبا بۆ زاڵی كورد

*****

مێژوو: 22/ 8/ 1981


 468

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.