شەرەفخانی بەتلیسی
ئۆسلۆ ٥/٧/١٩٩٣
(بۆش) بە شەرەفخانی ووت[1]:
بۆ راناکەی
مێژووی نوێی کوردان بنووسی؟!
خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە
لە داڕشتنی داھاتووی
لە بڕیاری چارەنووسی!
کەس نەیووت پێی
ئەو سیاسییە (بلیمەت)ـەی
ئەمڕۆ لە جێی
شێخ و قازی و مەلا کەی دوێی[2]
سەرکردەیە..
ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو
رەنجبەرە، دزە، جەردەیە !!
_ کەس نەیووت پێی
کە کورد لە چیدا سەربەستە؟!
لە گۆڕینی رێبازی رێی
یا سەربەستی دزی و فزی
یا پەت پەتێن و
خەت خەتێن
یا شەڕە جڕت و فڕت و جوێن ..
یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێی؟![3]
لە ئاڕاستەی گەڕان لە دووی
کڵاوی رەنجی با بردووی؟!
یا رابوردووی؟
یا داھاتووی
نادیاری فرمێسک و خوێن ؟!!
_ ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە
(بابانۆئیل)ـی کوردانە ![4]
ھاتۆتەوە..
پیرو ژیرو دڵپاک و وورد
نورانی یە
ھەر وەکو باپیرانی کورد ..
(لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیان خوڕی) :
_ خاڵە بۆ کوێ؟! [5]
+ بۆ لای ئێوە ..
_ ئەی لە کوێوە ؟!
+ لە مێژووی باپیرانەوە.. [6]
_ لە کوێوە ؟! لە ئێرانەوە ؟!
+ نا کوڕی خۆم
من شەرەفخانم شەرەفخان[7]
باپیری تۆم ..
_ (دیارە پیرێکی زۆر گێلە
کوا لە کوێ ئێستا خان ماوە ؟![8]
ھەر میوانخانەو ئوتێلە)
کوا بزانم چیت ھێناوە؟
+ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..
_ ئادەی بزانم کامەیە ؟
خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین
فیداکاری
گەلی کوردی قارەمان و
باپیران و[9]
ئەم گومرگەین..
ئەم دووانەی تۆش
یەکیان باجی ئەوی ترە
بۆ سوودی مەو
پاراستنی حکومەتی کورد
خامەکەتم پێ چاکترە ..
رۆژی دوایی
خەنجەرێکی دەبانم دی
وەک قەمەکانی (تەحالوف)[10]
وەک پیلانی (سایکس پیکۆ)[11]
لەشەرەفنامە چەقی بوو![12]
ھەر لەولا (جۆرج بۆش)یشەوە
تەرمێ لەسەر (گوفەک)ـێ بوو
ئەوانەی کە زۆر (سەوریی) بوون
لەدەوری بوون!
دەیانپرسی: چی بوو ؟! کێ بوو ؟!
تومەز ئەویش شەرەفخانە
ھەر کە پەرلەمانی دیبوو
لە داخانا
مێشک و زراوی تەقیبوو ..!
[1] (جۆرج دهبیلوبۆش) سهرۆكی ئهمریكا له (2001ز)هوه كه فهرمانیدا ئهفغانستان و عێراق داگیركرێن. شهرهفخان گهورهترین نووسهری مێژووی كورده كه پێش دووسهدو پهنجا ساڵ لهمهوبهر مێژووی كوردو كوردستانی نووسیوهتهوه.
[2] شێخ: شێخ مهمودی حهفید، قازی قازی محمد، مهلا، مستهفا بارزانی. رهحمهتیان لێبێت.
[3] ئاڵقهی گوێ: دهكرایه دهكرایه گوێچكهی كویله، تا بناسرێتهوه.
[4] بابانۆئیل: سانتالۆس: له چیرۆكی ئهفسانهیی مهسیحیدایه كه گوایه سهری ساڵان به عارهبانهیهك كه چوار ئاسكه كێوی رایدهكێشن بهئاسماندا دێت و دیاری بۆ منداڵانی به ئهدهب و ژیر دههێنێت و له لوله زۆپاكانهوه دهیخاته ماڵانهوه، بۆ سبهی منداڵان دیارییهكان دهبینن!! ههموویشی درۆیهو دایكوباوكهكان (دیاری جهژن) لهو شوێنانه دادهنێن كه و سبهی مژده دهدهنه منداڵهكانیان كه ئاقڵ بوویت و بابانۆئیل دیاری بۆ هێناویت.
[5] خاڵه بۆ كوێ؟ واته: نایناسن!.
[6] لهمێژووی باپیرانهوه. بهڵام ئهوانی نهخوێندهوارو مهرگۆش نازانن چی فهرموو، دهپرسن: له ئێرانهوه هاتویت؟
[7] کە دەڵێ شەرەفخان. ئەوان دەڵێن (خان) نەماوە.
[8] خان لەپئش زەمانی ئسیتیعماری بەریتانییدا جێ خەوی کاروانچی و وڵاخەکانی بوو. ژووربوو بەدەوری ھەر حەوشەیەکدا. ژوورەکان بۆ کاروانچییەکان و حەوشەکەیش بۆ وڵاخەکانیان. دوایی ھەندێک لەم خانانە کران بە گەڕەکەماڵ کە دەرگای دەرەوەیان ھەبوو دادەخرا..
[9] فیداکاری باپیرانن بەڵام ئەم باپیرەیان ناناسن و درۆ دەکەن ھەر مشەخۆری سەرجادەن، ھەر کەسێک بەلایاندا تێپەڕێت دەبێت (باج) بدات، ئەمیش کە ھیچی پێنییە جگە لە کتێبێک و پێنووسێک، پێیدەڵێن پێنوسەکەت باجی تێپەڕبوونی کتێبەکەیە. پێنووسەکە موسادەرە دەکەن مانای وایە لە وڵاتی کوردایەتییدا ئازادی دەربڕین نووسین نییە.
[10] قەمە: سونگی، حەربەی سەرباز.
[11] (سایکس پیکۆ) پەیمانێک بوو لەنێوان بەریتانیاو فەرەنسادا لە (١٩١٦ز)دا مۆرکرا بۆ دابەشکردنی وڵاتەکانی بن دەستی دەوڵەتی عوسمانی بەپێی ئەویش دەوڵەتانیان دروستکرد. کوردستانیشیان کرد بە چوار بەشەوە.
[12] شەرەفنامە: ناوی کتێبە مێژووییەکەی شەرفخانی رەحمەتییە.