هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی
  ڕووتی دی، لەو ڕۆژەوە، گەر ڕۆژە سەرگەردانە ڕۆژ

گەیییە ئێوارە، وەکوو من، ئیشی قوڕ پێوانە ڕۆژ

ڕەهڕەوی ڕێگەی مەحەببەت وا دەبێ، هەر سەعیەتی
تا هەیە لەم ڕێگە ئاخر کاری سەردانانە ڕۆژ

لا جەرەم کردوویە نووری جیلوەی ئەو ماهە بە چاو
دەوری بۆ ئەو شەمعەیە دایم وەکوو پەروانە ڕۆژ

شەو بە ئێمە با نەویدی هاتنی جانانی دا
یەعنی: ئەی شەونم گەلینە! مژدە بێ میوانە ڕۆژ

مەتڵەبت گەر یارە، هەر سەعیت بە کارە دائیما
بۆ تەوافی قاپییەک وا بەرزەدە دامانە ڕۆژ

شەو دەبێ بادەی لە دەستی ساقیەک وەرگرتبێ
ئەم سبەینێیە لە مەشریق دێتە دەر مەستانە ڕۆژ

ئەڵبەتە مەجنوونی ڕۆژی ڕوومەتی لەیلایەکە
موتتەسیل، شام و سەحەر، کەوتووتە ئەم شاخانە ڕۆژ

ماهەکەم ئەمشەو شوکر پڕتەوفشانی خانەیە
قەت لە دەرگا دەردەچم گەر بێتە ئەم سەربانە ڕۆژ

ئەم گلاراوەی لە عیشقە تا قیامەت هەر دەبێ
سەد مەسیحا چاری ناکا، دەردی بێدەرمانە ڕۆژ

ڕۆژ و شەو ئەم سەرزەمین و بنزەمینەی پشکنی
نەبووە شوێن هەڵگر لە عەکسی جیلوەی ئەو جانانە ڕۆژ 

ڕۆحی بە فدا کە، بزانە کێیە چەوگان بازەکە
مەحویا چەوگانە عیشق و، گۆیە لەم مەیدانە ڕۆژ

حەقیە ڕۆژ و شەو کە بێتابی دەکا، وادەی ویسال
شەو بوو، بێ بەش ما لە وەسڵی ئەو سەراپا جانە ڕۆژ

شەو چ شەو، لێ پشکوواوی قەڕنەها سوبحی ئومێد
هەر لە داوێنی یەکێ سوبحا بە لەک پەنهانە ڕۆژ

شەو شەوی میعراجی شاهی ئەنبیا بێ، وا دەبێ
بیپەرستێ، بەڵکی سوجدەی بۆ ببا هەر ئانە ڕۆژ

شەو نەبوو، بەحری موحیتی عەنبەری بوو، ناوی شەو
بوو بە نیسبەت ئەو شەوە، خاکستەری گوڵخانە ڕۆژ

بۆ کەمێ لەو عەنبەرە، بۆ تەقوییەی ڕۆحی دەماغ
بێنی کا، وەک ئێمە، دایم چاوەڕێی ئیحسانە ڕۆژ

من فیدای ئەو زاتە بم، بەو، ئەو شەوە بوو بەم شەوە
تا قیامەت هەر حەسەد با بەو شکۆه و شانە ڕۆژ

تۆ قبووڵم کەی بە عەبدی خۆت و بەندەی ئەو، خودا! 
تا ببێتە خانە ڕووبم، چەند ئەگەر خاقانە، ڕۆژ

دائیمەن سەرخۆی و سەر ئال و سەحابەی بێ نیسار
پڕ بە عیلمی تۆ، سەلاتی تۆ، هەتا تابانە ڕۆژ

بەڵکە تا ئەو وەقتە مەبرووکە موبارەک جێگەیە
غەیری نووری ئەو، نە مەه نووری لە ناوا ما نە ڕۆژ

لەو سەلاتانە کە وەک گەوهەرن و دەدرەوشێنەوە
جیلوەدەر، لامیع، هەموو ڕەخشندە، وەک ڕەخشانە ڕۆژ

 547

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.