مامۆستا گیان
وا شه‌ش مانگه كێڵگه‌كانی ئێمه تینوون
تۆش تكه تكی بارانی
نیشتیمانمان چاوی لێڵی چاوه‌رێیه
تۆش دوچاوی گه‌ش و گوڵی كوردستانی
ئه‌م وڵاتی خۆڵه مێش و پڕ ئه‌ندێشه
ئێستاكه پره له زوحاك
ئه‌تۆش چه‌كوچی ته‌پڵی سه‌ری زاڵمانی
مامۆستا گیان
تۆ سارداوی هه‌وارانی
جامه ئاوی ماندوانی
بابۆڵه‌ی ده‌ستی له‌رزۆكی هه‌تیوانی كوردستانی
بڵقه‌ی كانی نسارانی
قڵپه‌ی چاوی هه‌ژارانی
كڵپه‌ی دایكی شه‌هیدانی
هه‌ڵپه‌ی دڵی چه‌و ساوانی
نازانم تۆ كام حاجیله‌ی
باڵای به‌رزی كام قه‌ندیله‌ی
زه‌رده‌ی سه‌رچیای گه‌ڵاڵه‌و
هه‌ڵمی سه‌ر كه‌ژی سیروانی؟؟
ده‌شتی سه‌وزی شێخ وه‌سان و
ره‌نووی قه‌ڵبه‌زه‌ی دوكانی؟؟
نه‌ء نه‌ء تۆ رێچكه جۆگه‌له‌ی دۆڵێ و
ئاسۆی كلكه‌ی سه‌ركه‌پكانی
تۆ پێشمه‌رگه‌ی ره‌ش و روتی
سه‌ر لوتكه‌ی هه‌یبه‌ت سوڵتانی
تۆ ده‌سته‌ی پڵنگی پێشمه‌رگه‌ی
ناو گه‌ڵۆی ماخۆ بزنانی
تۆ كێوه‌ره‌شی هه‌ڵگوردی
تروسكه‌ی گڵۆپی بن گردی
تۆ وه‌كو به هار جوانی
نه‌سیمی مانگی گوڵانی
تۆ سروه‌ی نامه هینه‌ری
سه‌ر له نوێ زیندوو بونه‌وه‌ی
خاوه‌نی ئاسمانه‌كانی
(كۆساری) ڕه‌حمه‌تی
***************************
کۆساری ئەم شعرەی تایبەت بۆ مامۆستا کرێکار وتووە
مامۆستا گیان
وا شه‌ش مانگه كێڵگه‌كانی ئێمه تینوون
تۆش تكه تكی بارانی
نیشتیمانمان چاوی لێڵی چاوه‌رێیه
تۆش دوچاوی گه‌ش و گوڵی كوردستانی
ئه‌م وڵاتی خۆڵه مێش و پڕ ئه‌ندێشه
ئێستاكه پره له زوحاك
ئه‌تۆش چه‌كوچی ته‌پڵی سه‌ری زاڵمانی
مامۆستا گیان
تۆ سارداوی هه‌وارانی
جامه ئاوی ماندوانی
بابۆڵه‌ی ده‌ستی له‌رزۆكی هه‌تیوانی كوردستانی
بڵقه‌ی كانی نسارانی
قڵپه‌ی چاوی هه‌ژارانی
كڵپه‌ی دایكی شه‌هیدانی
هه‌ڵپه‌ی دڵی چه‌و ساوانی
نازانم تۆ كام حاجیله‌ی
باڵای به‌رزی كام قه‌ندیله‌ی
زه‌رده‌ی سه‌رچیای گه‌ڵاڵه‌و
هه‌ڵمی سه‌ر كه‌ژی سیروانی؟؟
ده‌شتی سه‌وزی شێخ وه‌سان و
ره‌نووی قه‌ڵبه‌زه‌ی دوكانی؟؟
نه‌ء نه‌ء تۆ رێچكه جۆگه‌له‌ی دۆڵێ و
ئاسۆی كلكه‌ی سه‌ركه‌پكانی
تۆ پێشمه‌رگه‌ی ره‌ش و روتی
سه‌ر لوتكه‌ی هه‌یبه‌ت سوڵتانی
تۆ ده‌سته‌ی پڵنگی پێشمه‌رگه‌ی
ناو گه‌ڵۆی ماخۆ بزنانی
تۆ كێوه‌ره‌شی هه‌ڵگوردی
تروسكه‌ی گڵۆپی بن گردی
تۆ وه‌كو به هار جوانی
نه‌سیمی مانگی گوڵانی
تۆ سروه‌ی نامه هینه‌ری
سه‌ر له نوێ زیندوو بونه‌وه‌ی
خاوه‌نی ئاسمانه‌كانی
(كۆساری) ڕه‌حمه‌تی
***************************
کۆساری ئەم شعرەی تایبەت بۆ مامۆستا کرێکار وتووە
|