پارتی و یه‌كێتی   -   مامۆستا كرێكار
  خەمتە سەرۆك ؟!

خەمتە سەرۆك ؟!

بە بۆنەی نوسینی راپۆرتی جیمس بێكەرو لی هاملتۆنی ئەمریكاییەوە كە لە 6/12/2006 دا دایانە جۆرج بۆشی سەرۆكی ئەمریكاو ئاواتی كوردایەتیەوانە عەلەمانیەكانیان خستە ژێر پێ !!

خەمتە سەرۆك ؟!

چیت لە دەست چوو ؟

تاجی شاهی ؟

یا سیرمەی جاش كەوشی دۆم ؟

مەخفەری حەسحەسی كورد

یا سەلیبی

سەری ئیمپراتۆری رۆم ؟!!

مافی ئەنفال و هەڵەبجە ؟

یا زبڵدانی ئەتۆم ؟!!

چیت لە دەست چوو ؟

سەگوەڕی كوردایەتی ؟

یا هیوای ئەو دەوڵەتەی

رۆی ، هەر وەك تڕی بن گۆم ؟ !!!

****

هۆ سەرۆك

شۆمەتەت بۆ داژەنیووە

زەلیل كەوتوویە سەر چۆك ؟!

خەمی چیتە لە دەست چوو ؟!

نەوتی كەركوك ؟

یا بەنەخوێنی قرچۆك ؟

چیت لە دەست چوو ؟

مۆری لگاو ؟

یا هەوساری لالغاو ؟!!

یا كورسی

دوو ئیدارەی چاوبرسی

سۆزانیانی نەزۆك ؟!

چیت لە دەست چوو ؟

عەرشی دوور ؟

یا فەرشی سوور ؟!

یا دەوڵەتی كوردایەتی بێ سنوور ؟!!

*****

داش سەرۆك

ئەوی هەت بوو

بە تەوری كەس لەت نەبوو ..

هۆ گاجووت

تۆ بۆ جووت

كردت بە جووت !!

ئیدی خەم لە چی دەخۆی ؟!

لەوەی رۆی ؟!

لە دەوڵەت یا لە مەخفەر ؟!

لە معاش

یا خانی جاش ؟ !

یا ئاڵۆزیت

لە غەمزەی جێمس بێكەر ؟!

ئەوی لە دەستت داوە

میدیاو كەیخوسرەوە

یا هێلكەی كەڵەشێرە ؟!

هۆ سەرۆك

لە سایەی سەری بۆشە

كوردی تۆ 

رۆژێ بە خەونی سەوزو زەرد

سەرخۆشە

رۆژێ چاو بەرەو ژێرە !

هۆو سەرۆك هۆو

رۆژئاوا بە كورد فێرە

دەوڵەتی بیلادی لایە

پڕبە پێت !

تۆ لوتف كە

ژمارەی پێت بنێرە ..

بۆ سەر شانیش

سەد ناڵ و قەل و ئەستێرە

بریسكەی دێت !

بۆ شانازیی

بۆ فیزو ریزی پێشوازیی

فەرشی سوور

ئەوی زۆر تۆخ و تێرە

لە دەوڵەتی پێتەوە

تا ناڵی شان

بە لەشتا دەكرصتەوە !!

بڵێ الحمد و بۆش شوكر

دەوڵەتی وا

بە راستی هەر بە كورد خێرە ..

8/12/2006

ئاهی خه‌م. هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

خەمتە سەرۆك ؟!

بە بۆنەی نوسینی راپۆرتی جیمس بێكەرو لی هاملتۆنی ئەمریكاییەوە كە لە 6/12/2006 دا دایانە جۆرج بۆشی سەرۆكی ئەمریكاو ئاواتی كوردایەتیەوانە عەلەمانیەكانیان خستە ژێر پێ !!

خەمتە سەرۆك ؟!

چیت لە دەست چوو ؟

تاجی شاهی ؟

یا سیرمەی جاش كەوشی دۆم ؟

مەخفەری حەسحەسی كورد

یا سەلیبی

سەری ئیمپراتۆری رۆم ؟!!

مافی ئەنفال و هەڵەبجە ؟

یا زبڵدانی ئەتۆم ؟!!

چیت لە دەست چوو ؟

سەگوەڕی كوردایەتی ؟

یا هیوای ئەو دەوڵەتەی

رۆی ، هەر وەك تڕی بن گۆم ؟ !!!

****

هۆ سەرۆك

شۆمەتەت بۆ داژەنیووە

زەلیل كەوتوویە سەر چۆك ؟!

خەمی چیتە لە دەست چوو ؟!

نەوتی كەركوك ؟

یا بەنەخوێنی قرچۆك ؟

چیت لە دەست چوو ؟

مۆری لگاو ؟

یا هەوساری لالغاو ؟!!

یا كورسی

دوو ئیدارەی چاوبرسی

سۆزانیانی نەزۆك ؟!

چیت لە دەست چوو ؟

عەرشی دوور ؟

یا فەرشی سوور ؟!

یا دەوڵەتی كوردایەتی بێ سنوور ؟!!

*****

داش سەرۆك

ئەوی هەت بوو

بە تەوری كەس لەت نەبوو ..

هۆ گاجووت

تۆ بۆ جووت

كردت بە جووت !!

ئیدی خەم لە چی دەخۆی ؟!

لەوەی رۆی ؟!

لە دەوڵەت یا لە مەخفەر ؟!

لە معاش

یا خانی جاش ؟ !

یا ئاڵۆزیت

لە غەمزەی جێمس بێكەر ؟!

ئەوی لە دەستت داوە

میدیاو كەیخوسرەوە

یا هێلكەی كەڵەشێرە ؟!

هۆ سەرۆك

لە سایەی سەری بۆشە

كوردی تۆ 

رۆژێ بە خەونی سەوزو زەرد

سەرخۆشە

رۆژێ چاو بەرەو ژێرە !

هۆو سەرۆك هۆو

رۆژئاوا بە كورد فێرە

دەوڵەتی بیلادی لایە

پڕبە پێت !

تۆ لوتف كە

ژمارەی پێت بنێرە ..

بۆ سەر شانیش

سەد ناڵ و قەل و ئەستێرە

بریسكەی دێت !

بۆ شانازیی

بۆ فیزو ریزی پێشوازیی

فەرشی سوور

ئەوی زۆر تۆخ و تێرە

لە دەوڵەتی پێتەوە

تا ناڵی شان

بە لەشتا دەكرصتەوە !!

بڵێ الحمد و بۆش شوكر

دەوڵەتی وا

بە راستی هەر بە كورد خێرە ..

8/12/2006

ئاهی خه‌م. هۆنراوه‌ی: مامۆستا كرێكار

 447

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.