ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ 3/7/2018 بۆ جارێكی تر مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی پێشنوێژ‌و وتار خوێنی پێشووی مزگه‌وتی حاجی ئیبراهیم گه‌ردی و پێشنوێژی مزگه‌وتی عوزێری له ماله‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرایه‌وه.
شایانی باسه مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی یه‌كێك بوو له‌و مامۆستا جوامێر و عه‌مامه پاكانه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له ووتاری هه‌ینی له‌سه‌ر باسكردنی جوله‌كه دوورخرا‌وه‌ته‌وه چه‌ندان جاری تریش ده‌ستگیركراوه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
هاوكات دوای ئه‌وه‌ش له‌وتاری هه‌ینی دوور ده‌خرێته‌وه ڕێگری له ده‌رس و وانه‌ی مزگه‌وتیش ده‌بێته پیشه‌ی جاسوسانی پاراستن و ئاساییشی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له شه‌وی 21/8/2011 له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی یاسای جێنده‌ر له‌لایه‌ن دادوه‌ری گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی درا.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌م شه‌ویش 3/7/2018 دیسانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕفێندراوه.
ئێمه‌ش وه‌كو پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین و پێمان وایه گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی مامۆستایانی عه‌مامه پاك و دانانی خه‌ڵكێكی چڵكاوخۆر له شوێنیان ڕووی ڕه‌شی تاغوتانی عه‌لمانیه‌تی پارتی و یه‌كێتی سپی ناكاته‌وه، و ئۆباڵی هه‌ر ئازارێك و ناره‌حه‌تیه‌كیش به‌سه‌ر مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یه‌یی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئاسایشی پارتی له‌هه‌ولێر.
|