رێپۆرتاژ

بۆ جاری پێنجەم دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتالیا دواخرا!

بۆ جاری پێنجەم دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتالیا دواخرا!
ئاژانسی هەواڵی ئێن بی سی نەرویجی رایگەیاند کە "دادگای بۆڵزانۆی ئیتالیایی رۆژی دەسپێکی دادگاییکردنەکەی مامۆستا کرێکاری بۆ مانگێکیتر دواخست" ئەمە جاری پێنجەمە کە دادگاییکردنەکەی دوادەخرێت. سێ جاری یەکەمین لەبەر ئەوەبوو کە گوایە هێشتا سکاڵاکار _کە موخابەراتی ئیتالییە_ کاتی تەواوی نەبووە دیراسەی ئەو مەلەفە گەورەیە بکات.. شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە دەزگا میدیاییەکانی ئیتالیا وێنەی ئەو بۆکسفایلانەیان بڵاوکردەوە کە بە حساب دۆکۆمێنتی کێشەکەن کە (000ر26) بیستوشەش هەزار لاپەڕەن..  جاری چوارەمینیش لەسەر داوای داوەرەکەی دادگای بۆڵزانۆ دواخرایەوە، چونکە ووتی: "ئامادەبوونی مەلا کرێکار خۆی لە دادگاکە، زەروورییە". ئیتر لەو کاتەوە موخابەرات و پارتە توندڕەوەکانی نەرویج هەوڵدەدەن رێگایەک بدۆزنەوە کە مامۆستا کرێکاری پێ بنێرنە دەرەوە.. وا ئەمجارەش دادگاییکردنەکەی دواخرایەوە بۆ 4/3/2019.. 
   پێدەچێت هۆکاری سەرەکیی دواخستنەکە ئەمجارە ئەو نامەیە بێت کە برینیار مێلینگی پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار بە زمانی ئینگلیزی ناردی بۆ داواکاری گشتیی کە چوار لاپەڕەیەو باسی ووردەکاریی کێشەکەی تێدایە کە ئەم کێشەیەش وەکو دەیان کێشەیتری پێشوو _کە ئەم سیاسەتمەدارانەی نەرویج بۆ مامۆستایان دروسکردبوو_ ئەمیشیان ئاڵقەیەکە لەو زنجیرە نەپساوەی ماوەی 17 ساڵە دژی مامۆستا کرێکار دەهۆنرێتەوە، بەڵام چونکە بناغەیەکی راستگۆیانەیان نییە، هەر زوو لە دادگاکاندا فشدەبێتەوە، چونکە "بەڵگە"کان، زۆر زوو لە بەرامبەر راستیی و پاکیی مامۆستادا دەپوکێنەوە..
   تۆمەتەکانی ئەمجارە ئەوەیە کە گوایە مامۆستا کرێکار ئەو کاتەی لە زیندانی کۆنگس فینگەری نەرویجدابووە لە 2014دا کەسێکی ناردووە بۆ ئیتالیا تا سێڵی "تیرۆریستی"ی پێکبهێنێت و دیپلۆماتکاریی ئەوروپایی بڕفێنن، تا لە بەرامبەر ئازادکردنی مامۆستا کرێکاردا بەکاریبهێننەوە. هەروەها گوایە مامۆستا کرێکار گرووپێکی "تیرۆریست"ی دروستکردووە، بۆ ئەوەی سیستمی عەلەمانییەتی کوردستان بڕوخێنێت و سیستمی خیلافەتی ئیسلامی لە شوێنی ئەودا دابمەزرێنێت.. 
   مامۆستا کرێکار لە سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی 2015دا لە دادگا رووبەڕوویان بووەوەو سەلماندی کە ئەمانە هەمووی دروستکراوی حزبە راسترەوەکان و موخابەراتی نەرویجە، لە خەیاڵاتی خۆیاندا دروستیان کردوەو پاشان لایەنێکیان لە حکومەتی ئیتالیادا دەسکەوتووە کە هاوکارییان بکات.. هەموولایەکیشیان زۆر باش دەزانن کە درۆیە. ئەم تۆمەتانەش کە چلویەکەمین تۆمەت و تاوانبارکردنە کە لە ماوەی ئەم 17 ساڵەی دواییدا دروستیانکردووەو بە هۆیانەوە 62 جار چووەتە دادگایان، بێبنەمان و زۆر دوورن لە راستییەوە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بڵێن کە تۆمەتی ئەمجارە راستە بۆیە بیستوشەش هەزار لاپەڕە دۆکۆمێنتی لەسەرەو 22 کەسی تێوەگلاوەو 8 وڵاتی رۆژئاوایی گرتۆتەوە!! لە کاتێکدا کە کەس لەو ناوبراوانە لە وڵاتانی خۆیان (بەریتانیاو نەروج و فینلەنداو سویسرا) نەگیراون و نەشهێنرانە دادگای ئەمجارە!!
   برینیار مێلینگ لەو نامەیدا، بۆ داواکاری گشتی دادگاکەی ئیتالیا نوسیوێتی:" باشە هەموو ئەو جارانەی کە کرێکار تۆمەتباردەکرا  پۆلیسی ئەو وڵاتانە دەهاتنە نەرویج و تەحقیقات و توێژینەوەیان دەکرد، پێش ئەوەی بڕیاری دادگاییکردن بدەن، وەکو پێشتر کە ئەڵمانیا دووجارو ئیتالیا جارێک و سویسرا جارێک پیاوانی داوەریی و موخابەراتی ئەو وڵاتانە بۆ لێکۆڵینەوە دەهاتنە نەرویج و لە دادگای نەرویجییدا پرسیارەکانی خۆیان لە کرێکار دەکردو ئەویش زۆر راستگۆیانە وەڵامی دەدانەوە، ئێ باشە ئەمجارە بۆچی کەسێک _تەنانەت پاریزەرە ئیتالیاییەکەش_ نەهاتن یان لەوێوە بە تەلەفۆنیش بێت تاقە پرسیارێکیان لە کرێکار نەکردووە! پاشان ئەمە یەکەمین کێشەیە کە کەسێک ببرێتە دادگایەکی ئەوروپایی بێ ئەوەی هاتبنەلای و تۆمەتبارییەکەیان بۆ باسکردبێت.؟"


4023 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-07
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.