رێپۆرتاژ

هەرەسهێنانی ئەفسانەی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا

راپۆرتی: المسلم

وەرگێڕانی: خزمەتگوزاریی دووربین

 

پێدەچێت ڕاپۆرتی لیژنەی هەواڵگری سەربازیی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵسوکەوتی پیاوانی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکای دوای یانزەی سێپتەمبەری ئاشکرا کردبێت و، ئەوەندەی کە ئاشکرای کردوە بەسە بۆ هەرەسهێنانی ئەفسانەی خەمخۆری ئەمریکا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لەو ووڵاتەدا. جگە لەوەش هەرەسهێنانی بانگەشەی ووڵاتانی تری جیهانە سەبارەت بە خەمخۆرییان بۆ مافی مرۆڤ.

هەرچەندە ئەو ڕاپۆرتە قێزەونترین جۆری ئەشکەنجەدان و بەکارهێنانی توندوتیژی ئاشکرا کردوە کە لە گەڵ گومانلێکراوەکان ئەنجامدراوە، لە ڕاستیدا ئەوانەی سەرسام نەکردوە کە حەقیقەتی پەیوەندی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە مافی مرۆڤەوە دەزانن. ئەو پەیوەندییەی بە باشی وێنای کراوە نیشانی دا کە هەموی تراوێلکە و بێ ناوەڕۆکە و، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو پەیوەندییە لەسەر بناغەی ڕاست و بەڵگە و سەلماندن بنیات نەنراوە.

ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرای کردوە کە خەمخۆریی ئەمریکا بۆ مافی مرۆڤ تەنها دەمامک بوە و هەوڵی داوە ڕاستی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە بندا بشارێتەوە. خۆسەرقاڵکردنی ئەمریکا لە ڕابوردودا بە ڕتوش کردنەوە و جوانکاری ویستویەتی ئەو ناشیرینیە زۆرانە پینە بکات کە بە دەموچاوی خۆیەوە هەبوە دەرهەق بە مافی مرۆڤ.

ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا زیاتر لە بیست وەسیلەی ئەشکەنجەدانی ئاشکرا کردوە کە دەزگای (سی ئای ئەی) ئەمریکا لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی دوای یانزەی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بە گومانی تیرۆر ئەنجامی داون. دیاریترینی ئەو وەسیلانە: دروستکردنی ئەو هەستە لای دەستگیرکراوەکان کە لە ئاودا دەخنکێنرێن، لێدان، هەڕەشەی لێدانی کارەبا، ساردکرنەوە تا ڕادەی بەستن، خەو لێزڕاندن، هەڕەشەی دەستدرێژی سێکس و، سوکایەتی پێکردن...هتد.

ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاستیدا دەرگایەکی گەورەی لەبەردەم تێڕامان لە مێژووی پێشێلکاریی ئەمریکا خستە سەرپشت. ئەمە جاری یەکەم نییە کە بەرپرسەکانی ئەمریکا مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. نەخشەی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە لایەن دەزگای سی ئای ئەیەوە مێژوویەکی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی 17/سێپتەمبەری ساڵی 2001. ئەمە جگە لەوەی ئەو مێژووە پڕە لە پێشێلکاری بەرامبەر دانیشتوانە ئەسڵیەکەی کیشوەری ئەمریکا.

جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمریکا خۆی لە 17/سێپتەمبەری ساڵی 2001دا ئیمزای لەسەر بەڵگەنامەیەکی نهێنی کردوە کە ڕێگەی بە دەزگای سی ئای ئەی داوە کە ئەوانەی بە "تیرۆریست" پێناسە دەکرێن بگرن. لە 7/شوباتی 2002دا جۆرج بۆش یاداشتنامەیەکی مۆر کردوە کە ڕێکەوتننامەکانی جنێڤ لە ئاست قاعیدەدا نەچەسپێندرێت. هەروەها لە مانگی ئابی 2004دا نوسینگەی ڕاوێژکاری گشتی سی ئای ئەی نامەیەکی ناردوە و تیایدا داوای (بەکارهێنانی ئەو وەسیلانەی کردوە بە چاکسازی تێدا کراوە بۆ لێکۆڵینەوە) چونکە ئەوە دژ بە یاسای ئەمریکا سەبارەت بە نەهێشتنی ئەشکەنجەدان ناوەستێتەوە. جگە لەوەش ئەو نوسینگەیە (3) یاداشتنامەی تری نهێنی ساڵی 2005 ئاشکرا کردوە کە دەڵێن بەکارهێنانی وەسیلەی توندوتیژ لە لێکۆڵینەوەدا، هەروەها بونی بنکەی دەستگیرکردن کە دەزگای سی ئای ئەی لە جیهاندا هەیەتی یاسایین. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە هەمان ساڵدا ئاماژەی بەو یاداشتنامانە کردوە.

لە ناوەندی ساڵی 2007دا جۆرج بۆش فەرمانێکی لە ژێر ژمارە (13440)دا دەرکردوە کە داکۆکی لە بەرنامەی دەستگیرکردن و لێکٶلێنەوەی سی ئاسی ئەی دەکات، ئەگەرچی ئەمریکا پابەندبونی خۆی بە بڕگەی (3)ی ڕێکەوتننامەی جنێڤەوە راگەیاندوە. ئەو فەرمانە دەستی دەزگای سی ئای ئەی کراوە دەکات لەبەکارهێنانی ئەو وەسیلانەی ئەو دەزگایە خۆی بۆ لێکۆڵینەوە دیارییان دەکات. ڕۆژنامەی نیویورک تایمز ئاماژەی بەوە کردوە کە دەزگای سی ئای ئەی گرتە ڤیدیۆییەکانی لێکۆڵینەوەکانی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2005 سڕیوەتەوە و، ئەو دەزگایە خۆشی دانی بەوەدا ناوە.

لە ڕاستیدا ئەمە مێژووی شەرعاندنی وەسیلەکانی ئەشکەنجەدانی گومانلێکراوەکانی تیرۆرە کە دوای یانزەی سێپتەمبەر گیراوەتەبەر. هەمو بەڵگەنامەکان ئەوە دەگەیەنن کە قاعیدە ناتوانی ئەو هەمو تیرۆرەی بۆیان هۆنیتەوە ئەنجامی بدەن. بەڵگەی زۆریش هەن کە ئەو ڕوداوە کرایە بیانویەک بۆ ئەو هەڵمەتە جیهانییەی دژ بە ئیسلام کرا.

"بن ئیمەرسون"ی ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ و، بەپرسانی دیکەی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە داوایان کردوە کە لێپرسینەوە لە گەڵ بەرپرسەکانی ئیدارەی جۆرج بۆش بکرێت، ئەوانەی ڕێگایان داوە بە پیشێلکاری و تاوان. هەروەها لێپرسینەوە لە گەڵ بەرپرسانی دەزگای سی ئای ئەی و، ئەو بەرپرسانەش بکرێت کە لە تاوانی ئەشکەنجە دانەوە ئاڵاون.

وەک دەردەکەوێ ئەو داواکارییانە دەکەونە دەم رەشەبا هەروەک چۆن داواکاریی ڕەش پێستەکان بۆ دادگاییکردنی "داین ویلسۆن"ی پۆلیسی سپی پێستی کەوتە دەم رەشەبا و کەس گوێ لێنەگرتن. ئەو پۆلیسەی تەقەی لە گەنجێکی ئەفریقایی ئەمریکایی ڕەش بە ناوی "مایکل براون"ی 18 ساڵ کرد و کوشتی. هەمو ئەو کارەسات و ڕوداوانەی لە ئەمریکادا بەسەر یەکسانی و مافی مرۆڤ دا دێن جەخت لە هەرەسهێنانی ئەو ئەفسانەیە دەکەنەوە کە واشنتۆن دەیکاتە بیانو بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە ووڵاتانی ئیسلامی، بە تایبەتی هەرەسهێنانی "پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ" کە هەر لە بناغەدا لەناو ماڵی خودی خۆیدا پێشێلکراوە.

3241 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-01-02
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.