پرسه‌نامه‌ی دووربین بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزیز
پرسه‌نامه‌ی دووربین بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزیز
بسم اله الرحمن الرحیم
{مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا} [الاحزاب:23]
اسوپاس و ستایش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه جگه له‌خۆی هیچ كه‌سێكی تر له كاتی خه‌م وپهژارهدا سوپاسی ناكرێت كه خوای گه‌وره‌یه، دروودو سه‌لامی خوا بڕژێته سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری نازدار " صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " كه هه‌موومان ئومێده‌وارین له‌ژێر ئاڵای بهرزوپاكی ئه‌ودا كۆببینه‌وه
هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا (شێخ صدیق عبدالعزیز محمد) هه‌موومانی خه‌مباركرد، چونكه جه‌نابی مامۆستا قه‌ڵایه‌ك بوو له عیلم و حیكمه‌ت و خۆڕاگری و شكۆ، یه‌كێك بوو له یه‌كه‌مینه‌كانی كاروانی خواویستی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابوونی ئیسلامی له‌كوردستان، خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت و ئاوێزانی بكات له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌ت و مه‌غفیره‌ت و سۆز‌و ڕێزی تایبه‌تی خۆی
ئومێده‌وارین خوای گه‌وره سێبوردی دڵی ته‌واوی خه‌مخۆرانی ڕابوون به‌گشتی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی مامۆستا به‌تایبه‌تی بدات
پێگه‌ی دووربین
12ی ره‌بیعی دووه‌می 1441ی كۆچی
2019/12/9ی زاینی
|