هەواڵ

لە ئێستادا مامۆستا کرێکار نانێردرێت بۆ ئیتالیا

لە ئێستادا مامۆستا کرێکار نانێردرێت بۆ ئیتالیا
٢٠٢٠/٣/١٣
ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دیجیتالدا "مۆنیکا مالاند"ی وەزیری دادی نەرویج گووتی: شکاتەکەی مەلا کرێکار لەسەر ناردنی بۆ ئیتالیا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کە دەبوو پاشای نەرویج ئامادەی بوایە، ڕەتکراوەتەوە.
ئەو وەزیرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بڕیاری ناردنی کرێکار بۆ ئیتالیا کۆتاییە و، دەتوانرێت لە نزیکترین کاتدا ئەنجام بدرێت. هەروەها دەڵێ کە ڕاپەڕاندنی بڕیاری تەسلیم کردنی بە ئیتالیا ئەرکی پۆلیسی نەرویج و پۆلیسی ئیتالیایە.
هەروەها وەزیری داد دەڵێ: حکومەتی نەرویج ئاگادارە کە بارودۆخی ئیتالیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قورسە و، لەبەر ئەو بارودۆخە دەسەڵاتدارانی نەرویج و ئیتالیا چاوەڕوانی دەکەن.
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی "ئارنا سۆلبیرگ"ی سەرۆک وەزیرانی نەرویج لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو (مدعی)یە و جەمسەرێکی کەیسەکەیە و کاتی خۆی مامۆستا کرێکار لەسەر ئەو زیندان کراوە. ئەوەش وا دەکات کە سەرۆک وەزیران نەتوانێت دەنگ لەسەر ناردنی کرێکار بدات بۆ ئیتالیا، چونکە یاسای نەرویج بە جەمسەرێکی کەیسەکەی هەژمار کردووە و ئەو مافەی ناداتێ.
ئەگەر تا ٢٥/ئاداری ٢٠٢٠ بڕیاری ناردنی کرێکار بۆ ئیتالیا جێبەجێ نەکرێت، ئەگەر هەیە دادگا چوار هەفتەی تری ڕاگرتنەکەی بۆ نوێ بکاتەوە کە لە ١٥/تەمموزی پارەوە دەستبەسەرە، یان ئەوەیە دەبێ ئازاد بکرێت.
نەرویج دەیەوێت دوای تەواوبوونی ماوەی زیندانکردنەکەی لە ئیتالیا کە ١٢ ساڵە، ئیتالیا کرێکار ڕەوانە نەکاتەوە بۆ نەرویج، بەڵکو بیدات بە دەوڵەتی سێیەم.

خالید ره‌نجده‌ر

2590 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-13
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.