هەواڵ

لەهێرشێکی ئاسمانیی پاسداراندا، (328) موسوڵمانی ئەهلی سوننە کوژران و برینداربوون

لەکاتی نوێژی هەینیدا، بەهۆی ‌هێرشێکی ئاسمانیی پاسدارانەوە، (٣٢٨) موسوڵمانی ئەهلی سوننە کوژران و برینداربوون
ئا: پێگەی دووربین
بەهۆکاری ئەوەی ماوەیەک لەمەوپێش، سەرهەنگێکی دەزگای ئەمنیی پارێزگەی بلوجستانی ئێران، دەستدرێژییکردبووە سەر ئافرەتێک، هەرچەندە خەڵکی ئەو ناوچەیە ناڕەزاییان دەربڕی و سکاڵایانکردبوو هیچ سوودی نەبوو، هەروەها بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە، موسوڵمانانی بلوجستان دەستیانکرد بەخۆپیشاندان، رۆژی هەینی (٢٠٢٢/٩/٣٠) هێزەکانی سوپای پاسداران بەهێلیکۆپتەر بۆردومانی ئەو موسوڵمانانەیان کرد، کە لەشاری زاهیدان بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی کۆببوونەوە، ئەم هێرشە وەحشیگەرییەیش بوو بەهۆکاری شەهیدبوونی (٥٨) موسوڵمانی ئەهلی سوننەو برینداربوونی (٢٧٠) موسوڵمانی تر، پاشان خەڵکی راپەڕیوی ئەو شارە، بەهۆی توڕەبوونیانەوە بارەگایەکی ئەمنییان سوتاندو (عەلی موسەوی)یان کوشت، کە یەکێکبوو لەفەرماندەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، هەروەها حاکمێکی مەحکەمەی شاری سەراوانیان کوشت و (٣) پلەداری نیزامیی باڵای تریان بەناوەکانی: {محمدامین آدرشکر، محمدامین عارفی و سید حمید رضا هاشمی} بەهیلاکدا برد.

562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-10-01
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.