موسوڵمانی بیانووگر!
موسوڵمانی بیانووگر!
موسوڵمانی بیانووگر؛ لەگشت قۆناغەکانی تەمەنیدا، بیانووی هەیە بۆ وێڵکردنی خزمەتکردن بەئایینی ئیسلام:
* لەلەدایکبوونییەوە بۆ (١٠) ساڵانی تەمەنی: بیانووی هەیە، چونکە هێشتا بچووکە.
* (١٠-٢٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە هەرزەکارە.
* (٢٠-٢٨) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیەو پێویستە تەواوی سەرنجی لەوەدا کۆبکاتەوە، چونکە "ژیانی دیاریدەکات".
پاشان گەڕان بەدوای کارداو ئاڵوگۆڕکردنیان بەمەبەستی باشترکردنی داهات و هەوڵدان بۆ سەلماندنی توانستەکانی خۆی لەکارەکەیدا.
* (٢٨-٤٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە تێچووی هاوسەرگیری کۆدەکاتەوە،
پاشان بەهۆکاری ئەوەی کە زاوایە، پاشان لەبەرئەوەی کێشەگەلێکی لەگەڵ خێزانیدا هەیە!
* (٤٠-٥٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە ئاگاداری منداڵەکانی دەبێت و تێچووی خوێندنیان بۆ دابیندەکات و بەدوای کاری سەرباردا دەگەڕێت، تا پاروویەکی حەڵاڵیان بۆ دەستەبەربکات.
* (٥٠-٦٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە دەیەوێت بۆ منداڵەکانی هاوسەربگرێت و بیانخاتە بەر خوێندنی زانکۆو چاوپۆشیلێدەکرێ، چونکە نەخۆشییەکانی دەستبەدەرکەوتن دەکەن و کاتەکانی لەسەردانیکردنی پزیشکدا بەسەردەبات.
* (٦٠) ساڵان و دواتر: بیانووی هەیە، بەهۆکاری بەساڵاچوون و لاوازیی یادەوەری و نەخۆشییە زۆرەکانییەوە.
* پاشان بیانووی هەیە لەبەرئەوەی کە مرد!!
ئایا دەبێت کەی بۆ خزمەتی دین بێت؟ دەبێت کەی بناغەی کەلتورێکی پەیڕەوییانە بنیادبنێت؟ کەی بانگەواز بۆ لای (اللّٰه) دەکات بەژیری و تێگەیشتنی دروستەوە؟
جا ئەگەر ئەمە حاڵ و بارودۆخی ئێمە بێت! ئایا دەبێت چاوەڕوانیی دروستکراوانێک لەهەسارەیەکی ترەوە بکەین، کە بەهانەیان نەبێت، تا خزمەتی دینی (اللّٰه) بکەن؟!
ن: د. ئەیاد قونەیبی
#پێگەی_دووربین
#دیدڕوونی
|