هەواڵ

ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی ٨٠ کەسیان کۆمەڵکوژ کردووە

ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی هەرێم لە رۆژئاوای دیجلە  کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە .

ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی و یه‌كێتی، چەند کەسێکی لە خوێندنگایەکی  گوندی سەهل مەلحە کە ٧٠ کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای موسڵەوە دورە، دەستگیرکردووە و دواتر گوێزراونەتەوە بۆ زوممار.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون عێراقی و بیانیشیان تێدابووە کە دواتر هێزەکانی ئاسایش گولـلەبارانیان کردوون و گۆری بە کۆمەڵیان بۆ هەڵکەندوون.

هیومان رایتس وۆچ لەسەر ئەو بابەتە، وتەی لە شەش شایەتحال و ئەفەسەرێکی خانەنشین وەرگرتووە.

لەراپۆرتەکەدا هیومان رایتس وۆچ داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکات و ئەو کەسانەشی تۆمەتبارن دادگایی بکرێن ئەگەر لە بەرزترین پلەی بەرپرسیاریەتیشدا بن. باسی لەوەشکردووە، دوای ئەو روداوە گۆرە بە کۆمەڵەکەیان هەڵداوەتەوە و کە تەرمی ٨٠ کەسی تیادابووە کە ئاسایش کۆمەڵکوژی کردوون

 

3216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-02-10
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.