رێپۆرتاژ

دە كەس تەنها لە یەك خێزان شەهیدكران

دە كەس تەنها لە یەك خێزان شەهیدكران

بەهۆی بۆردومانەكەی ڕوسیاوە لە ناوچەی غوتە دە كەس تەنها لە یەك خێزان شەهیدكران  :

لە به‌ره‌ بەیانی ڕۆژی دووشەممەدا دە ئه‌ندامی یەك خێزان بەهۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانییه‌كانی ڕوسیاوە لە شاری(دوما)ی سەر بە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات شه‌هیدكران، وە لەلایەكی تریشەوە ڕژێمی بەشار ئەسەدیش بە چەكی كیمیاوی بۆردومانی ناوچەكەی كردوە كە شەهید و بریندارێكی زۆری لێ كەوتۆتەوە, ئەمە لە دوای ئەوە هات كە دەستەی ئەمنی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕیاری ڕاگرتنی كردەی سەربازی داوە لە سوریا.

پەیامنێری جەزیرە ئەوەی باسكرد هێزی ڕژێمی ئەسەد بە دەیان ساروخیان ئاراستەی ناوچه‌كانی (دوما و حرستا و مدیرا)ی شاری غوتەی كردوە, كە دەیان بریندارو شەهیدی لێ كەوتۆتەوە, ئەوەشی باسكرد كە لە نێوان بریندار و كۆژراوەكاندا منداڵ و كارمەندانی بەرگری شارستانی هەن, وە هێزی بەرگری شارستانی گرتە ڤیدۆیەكی بڵاوكردۆتەوە كە ساتی كوژرانی كارمەندەكانی تێدایە كە بە هانای خەڵكییەوە دەچوون.

لەلایەكی تریشەوە سەركردەی جەیشی ئیسلام, جەزیرەی دڵنیا كردەوە كە كوژراو و برینداری زۆریان لە ڕژێمی ئەسەد خستوە كە فەرماندەی هێرشەكەی غوتەی تێدایە.

كارگێڕی تەندروستی ناوچەكە ڕایگەیاند كە بەهۆی بەكار هێنانی چەكی كیمیاویەوە خەڵكانێكی زۆر هێندراونەتە نەخۆشخانەكان ته‌نانه‌ت كارمەندانی تەندروستیش بەركەوتوون لەكاتی گواستنەوەی بریندارەكاندا.

دەستەی ئەمنی نەتەوە یەكگرتوەكان بە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە 2401 داوای وەستاندنی كردەی سەربازی دەكات لە سوریادا بەلایەنی كەمەوە 30 ڕۆژ بخایەنێت وە داوای لە ئەسەد كردوە كە گەمارۆی ناوچەی غوتە لابەرێت.

271 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/02/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.