ئاگری نه‌ورۆز زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت
ئاگری نه‌ورۆز زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت
ئاماده‌كردنی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
به هۆی ئاگركردنه‌وه له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێت. ئاگری نه‌ورۆز كه لهڕێورهسمه فه‌رمییه‌كاندا داده‌گیرسێندرێت و خه‌ڵێكی زۆری بۆ كۆده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ژینگه‌ی كوردستان تێك ده‌دات، به‌هۆی بوونی دوكه‌ڵه‌وه خه‌ڵێك ناچار ده‌بن ڕووبكه‌نه نه‌خۆشخانه‌كان.
دوكه‌ڵ له‌و پێكهته كیمیاوییانهی وەک "یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ، قه‌تران ، فۆرمالدیهاد ، سیانید ، ئه‌مۆنیا ، نیكۆتین..." سه‌دانى تریشیان لەخۆگرتووە ، زۆرێك له‌مانه‌ش، كه ده‌بنه هۆی توشی بوونی شێرپەنجە.
له رۆژانی نهوزۆزدا خه‌ڵكێك بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته پاراستنی ژینگه‌ی پاكی كوردستان، كه ته‌نها ژینگه‌كه ماوه كه حوكومه‌تی شكستخواردووی عه‌لمانییه‌ت پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ، كه‌چی ئه‌م به نه‌فه‌سێكی كوردایه‌تی دێت ده‌ست ده‌كات به تایه سوتاندن.
هاوكات له‌گه‌ڵ سوتانی تایه‌كاندا گۆرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك دهخاتهسهرو به‌ده‌نگێكی به‌رز كه ده‌ڵێ (تا شاهه‌نشا حوكمی فه‌رموو هات له‌گه‌ڵ جوتیار و كرێكار).
نه‌ورۆز جگه له‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كه زیانی ژینگه‌ییشی زۆره بۆ خه‌ڵك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئاگره‌كه‌ی تیادا ده‌كرێته‌وه.
|