حەماس پێشنیارێک بۆ ئاگربەست لە غەززە بە دوو قۆناغ دەخاتە ڕوو:
حەماس پێشنیارێک بۆ ئاگربەست لە غەززە بە دوو قۆناغ دەخاتە ڕوو:
• قۆناغی یەکەم ئازادکردنی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانییەکانی فەلەستینی لە نێوان ( ٧٠٠ بۆ ١٠٠٠ ) کەس.
• حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی هەر زیندانییەکی ژن(سەرباز)، ( ٥٠ ) زیندانی فەلەستینی دیاریکرد بۆ ئازادبوون، کە ( ٣٠ ) کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنرا.
• لە پێشنیازەکەدا هاتووە کە دوا وادەی ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەم ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، بەمەرجێک لە قۆناغی دووەمدا سەرجەم زیندانیانی هەردوولا ئازاد بکرێن.
• بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشنیازە.
▪️ڕۆیتەرز + جەزیرە
▪️جەنگی ڕاگەیاندن
|