هەواڵ

208 ڕۆژ کرێکاری تونێلەکان

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران : (١/٥)

ـ پێویستە هەموو موسڵمانێك خۆیی بە قەرزار و منەتباری پاڵەوانەکانی غەززە بزانێ، بەدەر لەوەی ئێمە کاتێ خەریکی ڕەفاهییەت و وابەستەبوون بە دونیا بووین، دەیان ساڵە (نزیکەی نیو سەدە) موجاهیدانی غەززە خەریکی هەڵکەندنی تونێلەکانن، ئەو تونێلانەی کە ڕۆژ و شەویان خرایە سەریەك بۆئەوەی ئەم ڕۆژانە دروستبکەن.

ـ هیچ کەسێك وەکوو موجاهیدانی غەززە ئامادەنەبوون دژی ئیستعماری زایۆنی و ڕۆژئاوا دەستبەرداریی ژیانی سیستەمی جیهانگیریی ببێت، مشتێ لە ئیمانداران، ماوەی ٢٠٨ ڕۆژە بێ دابڕان خەریکی هەڵکەندنی تونێلە نوێییەکانی ڕێگای قودس و موقاوەمەن.

• ئەم تونێلانەی کە ڕۆژێك دێت لەڕێگایەوە قودسی لێ فەتح دەکرێتەوە بە یاوەری پەروەرێن (جل جلالە).

• ئەم تونێڵانەی کە ڕۆژێك دێت لەدوای ڕزگاریی خۆی هەموو جیهانی ئیسلامی ئازاددەکات.

• ئەم تونێلانەی ڕێڕەوی داهاتووی ژیان و مەجرای مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەگۆڕێت.

• ئەم تونێلانەی دووبارە چیرۆك و باس و داستانەکانی نێو قورئان و ڕێگەی پێغەمبەران (علیهم الصلاة السلام) و ڕێگەی ئەنصار و موجاهیرین و صەحابە ئاسای نیشان داینەوە لە زەمەنی خۆماندا.

• جگە لە دەیان ساڵەی کارکردنیان، ماوەی ٢٠٨ ڕۆژە لەماوەی دەستپێکردنی تۆفانی ئەقصای موبارەك کرێکارانی خوا، بێ ووچان، بێ وەستان، بێ بوونی ئاو، بەبێ خۆراك، بە کەمخەویی، بە تێنویەتی، بە برسییەتی، بە ماندوویی و شەکەتی، بەبێ پۆشاك و کەرستەی سەربازیی پێشکەوتوو، صەحابە ئاسا لە جەنگی پارتیزانیدا دژی قەوارەی کوفر و فەساد، سوپای ئەبرەهەی زایۆنی، دژی ئیستعماری ڕۆژئاوا، لە جەنگی بەرەنگارییدا وەستاونەتەوە.

• هەموو موسڵمانێك قەرزار و منەتباری ئەم کۆمەڵە پاڵەوانەی غەززەن، پێویستە لە هەموو ساتێکدا ئەوانمان بیربێت و دوعایان بۆ بکەین، خودا یار و یاوەریان بێت، وە لە ئێمەش خۆشبێت کە ڕوومانکردە دونیا و توند گرتوومانە، دڵمان بە ژیانی کۆیلایەتیی و ژێردەستیی دا و ملکەچ بووین و چووینە ژێربارییەوە، بپاڕێنەوە لە خودای متعال کە ئێمە سزا نەدات بەوەی نەمانتوانیوە تۆزێك هاوشێوەی غەززە ڕووبکەینە خوا و قیامەتبینی.

خودای گەورە سەرکەوتن و خۆڕاگریی بە ئەهلی موسڵمانی کورد، شام، ئۆیغور، بۆڕما، ئەفغانستان، سوودان، سۆماڵ، فەڵەستین و غەززە،... جیهانی ئیسلامی بە گشتی ببەخشێت.



#جەنگی_ڕاگەیاندن
#طوفان_الأقصى
#تێکۆشانی_غەززە
#غەززە_فێری_کردین
#تونێلەکانی_حەماس

#دووربین
#فەڵەستینـ

345 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-05-01
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.