هەواڵ

هەلی نوێی ناونووسین بۆ بەشداریکردنی خوێندن لەزانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)

بسم اللە الرحمن الرحیم
هەلی نوێی ناونووسین بۆ بەشداریکردنی خوێندن لە زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی) بۆ ساڵی (۱٤٤٦ کۆ).
مژدە بۆ هەموو فێرخوازانی نوێی زانکۆکەمان، بۆ هەموو ئارەزوومەندان و تامەزرۆیانی زانستی شەرعی "زادی" مژدەی هەلی نوێی ناونووسین بەهەموو فێرخوازان دەدات،
ئاگاداری هەموو فێرخوازان دەکەینەوە کە (ان شاء اللە) لەمێژووی  (2024/8/9ز)یەوە دەتوانن لەپێگەی رەسمیی "زادی"دا ناویان تۆماربکەن و تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن ئەنجامبدەن بەمەستی وەرگیرانیان لەساڵی نوێی خوێندنی (١٤٤٦کۆ ـ ٢٠٢٤ز)دا.
تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ قەبوڵکردن و قەبوڵنەکردنی فێرخواز نییە، بەڵکو بۆ دیاریکردنی ئاستی زانستیی فێرخوازە، بۆئەوەی بخرێتە ئەو قۆناغەی، کە ئاستی خۆی دەیخوازێت.
بۆ ئاگاداربوون لەهەموو چالاکی و ڕێنماییەکان، پێویستە هەموو فێرخوازێک بگەڕێتەوە بۆ کەناڵی فەرمیی "زادی" لە تێلیگرام، بەناونیشانی (زانکۆی زادی)، ئەمەیش لینکی کەناڵەکەیە: https://t.me/zankoyzady
بەپێچەوانەوە، ئێمە بەرپرسنین لەپێدانی زانیاری و وەڵامدانەوەی فێرخوازان لەغەیری ئەم سێ چاوگەوە:
- کەناڵی رەسمیی (زانکۆی زادی) لە تێلیگرامدا،
- پەڕەی رەسمیی (زادی) لەفەیسبوکدا بەناونیشانی: حوجرەی ئۆنڵاین بۆ زانستی شەرعی.
- ئەژماری: فێرخوازانی زادی لە تێلیگرام و فەیسبوکدا،
* فەرموو لێرەوە ناوت تۆماربکە:
147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-08-16
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.