هەواڵ

فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی ئیسرائیل دەستیلەکارکێشایەوە.


دوێنێ سێشەممە (٣/٩/٢٠٢٤ز) فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی ئیسرائیل دەستیلەکارکێشایەوە، ڕۆژنامەی (تامیز ئۆف ئیسرائیل) ڕایگەیاند: فەرماندەی هێزەکانی ئیحتیلال “تامیر یداعی” بەهۆکاری تایبەتی خۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە. ئەم هەنگاوەیش دوای کوژرانی ئەو شەش دیلە زایۆنییەیە کە لەناوچەی رەفحی باشووری غەززە تیاچوون.
دەستلەکارکێشانەوەکەی “تامیر” ئەم شیکارییانە هەڵدەگرێت:-
- “تامیر” زیرەکانە کاردەکات بۆ خۆدەربازکردن لە کەشتی نغرۆبوون.
- لەپێشتردا کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی و سەربازیی زایۆنی دەستیانلەکارکێشاوەتەوە، ئەمەیش شپرزەیی لەو حوکومەت و سوپایە دەردەخات.
- لەناوەوەی ئیسرائیلدا فشاری زیاتر دەکەوێتە سەر نەتەنیاهۆ.
- ناوەندی بڕیار لەسوپای زایۆنیدا دەکەوێتە بۆشایی.
- ئەم هەڵوێستە سەلمێنەری تێکشکانی بەرجەستەیی و دەروونییە لەسوپای زایۆنیدا، ئەمە فەرماندەکەیانە دەبێ هەستی سەربازێکی ئاسایی چۆن بێت؟!

277 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-09-05
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.