بیروڕا

ڕاگەیاندنی سەربەخۆ یان ڕاگەیاندنی فیرعەونی!؟

لەئەنجامی تەقینەوەکانی ۱۱ی سێپتێمبه‌ر، ئەمریکا هەستا بەدانانی شارلوت بیرز بۆ جوانکردنی وێنەی ئەمریکا لەجیهانی ئیسلامی و عەرەبی، بەڵام لەدوای دوو ساڵ دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆی بەدەستنەهێنانی ئامانجەکەی، لەساڵی ۲۰۰٤ ئەمریکا دەستی کردەوە بەبەگەڕخستنی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بۆ جوانکردنی ڕووکاری خۆی ئەمجارە لەڕێگەی وەکالەتە گەورەکانی وەکو "بل بوتینغر بۆ پەیوەندیەکان" و "  بیتس بان گولف" و " بالوتش اند رو" و هەستا بەدامەزراندنی کەناڵی " سوا" و" الحرة" بەردەوام و هەتا ئێستاش پاڵپشتیان دەکات، ئەمجارەش شارلوت دەستی لەکار کێشایەوە بەهۆی مەحاڵی جوانکردنی وێنەی ئەمریکا لەجیهانی عەرەبیدا.
ئەمە بەشی یەکەمی ستراتیژیەتی میدیایی حکومەتی ئەمریکی بوو لەکاتی خۆیدا، بەڵام بەشی دووەمی سەربازی بوو، بەوپێیەی پنتاگۆن هەستا بەپارەدارکردنی فلیمە هۆڵیۆدەکان لەپێناوی نووسینەوەی مێژووی سەربازی لەڕوانگەی ئەمریکیەوە، وەکو فلیمەکانی جەنگی ڤێتنام و عێراق و فەلوجەو سۆماڵ و ، لەوانەش فلیمی"بلاك هۆك داون" و ئەو فلیمانەی تریش کەسوپاو سەربازی ئەمریکی تێدا بەجوانترین شێوەی مرۆڤدۆستی دەردەکەوێت، کەوێنەی لەجیهاندا نیە، و سوپای ئەمریکی بەردەوام جیهان لەکارەساتە سروشتیەکان ڕزگار دەکات.
بەشی سێیەمی ستراتیژیەتی ئەمریکی خۆی دەبینێتەوە لەسنوردانان بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆ، لەسەردەمی پێشووداجۆرج بۆش دا، "کۆڵن پاوڵ"ی نارد بۆ قەتەر بۆ داوارکردنی سنوردارکردنی کەناڵی جەزیرە، کاتێکیش قەتەر ڕەتی کردەوە، دەستی کرد بەتەنگهەڵچنین بەجەزیرە لەعێراق، دواتریش تۆمەتبارکردنی بەبوونی پەیوەندی بەقائیدەوە، تا ئەو ئاستەی یەکێتی ڕاگەیاندنکارانی عەرەب بە بەیاننامەیەك ئیدانەی تۆمەتەکانی ئەمریکای کرد و کارگەیشتە دەستگیرکردنی هەندێ ڕاگەیاندنکاری وەکو تیسیر علونی.
لەبەرواری ۲٥-۱۱-۲۰۱٥ دەستەی زانستە بەرگریەکانی سەر بەپنتاگۆن ڕاپۆتێکی دەرکرد، ڕوونیکردەوە کەئەمریکا جەنگی هزریی لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا دۆڕاندووە،لەڕاپۆرتەکەوە دەرکەوتووە کە ڕق و کینەی موسوڵمانان لەئەمریکا دەگەرێتەوە بۆ پشتگیری ئەمریکا لەئیسرائیل و حکومەتە عەرەبیەکان، و جەنگەکانی دژی موسوڵمانان لەئەفغانستان و عێراق، بۆیە پێویستە ڕێگای تر بگیرێتەبەر بۆ جوانکردنەوەی وێنەی ئەمریکا،بەڵام ئامانجەکە بەدی نەهێنرا بەهۆی سەرقاڵی ئەمریکا بەڕاپۆرتە میدیایە ئابڕوبەرەکانی ویکلیکس لەدژی، بەوپێیەی ئەندامێك لەسوپای ئەمریکی هەستاوە بەدزەپێکردنی بەڵگەنامەی سڕی بۆ جولیان اسانغ و هاوڕێ ئەمریکیەکانی، سەدان لەو بەڵگەنامانە لەویکلیکس بڵاو کرانەوە و هەموو جیهان بینینی.
هەواڵگیری ئەمریکا هەوڵی ڕێگە گرتنی لەبڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەکان دا، پێش ئەوە قەناعەت بکات بەهاورێکەی اسانغ بەبڵاونەکردنەوەی بەڵگەنامەکان، لەگەڵ سووربوونی هەواڵگیری لەسەر پاراستنی سیخۆڕ و بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا لەدەرەوە، بەکردەیش هەواڵگیری توانی هاوڕێکەی اسانغ بکرێت، و تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بداتە پاڵ اسانغ، بەم شێوەیە اسانغ ناچار پەنای بردە بەر باڵوێزخانەی ئیکوادۆر و لەژیانێکی زۆر سەختدا دەژیا، هاوڕێکەی اسانغ توانی دەست بگرێت بەسەر  ماڵپەڕی ویکلیکس و ئەوەی تێدا بڵاوبکاتەوە کەهەواڵگیری ئەمریکا دەیویست لەبەڵگەنامەکان، تەنانەت هەواڵگیری ماڵپەڕی ویکلیکسس بەکارهێنا بۆ خزمەتی خۆی.
بەم دواییانە ئەمریکا شێوازێکی جیاوزی لەستراتیژیەتی میدایی دا گرتەبەر، وازی لەبانگەشەی دیموکراسی هێنا، دەستیکرد بەقسەکردن لەبارەی"ئیسلامی ئەمریکی"ەوە، هەڵسا بەپاڵپشتیکردنی کەناڵە عەرەبیە ئیسلامیەکانی وەکو کەناڵی"إقرأ" و کەناڵە عەرەبیەکانی وەکو کۆمەڵەی MBC، کەلەڕێگەیەوە فلیمەکانی هۆڵیۆد بەبێ بەرامبەر پەخش دەکران، لەدوایی دا هەندێ کەناڵی عەرەبی دامەزرێنرا کەئامانجی سەرەکی کێبڕکێ بوو لەگەڵ کەناڵی جەزیرە.
دەکرێ بوترێت کەئەمریکا ڕێکەوتنێکی ژێربەژێری لەگەڵ ئیمارات ئەنجامداوە، بۆ دروستکردنی کێبەڕکێی میدیایی عەرەبی، بەئامانجی بێ هۆشکردنی بینەری عەرەبی، بەتایبەت لەگەڵ ڕووداوەکانی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی کەڕۆڵیان هەبوو لەهۆشیارکردنەوەی جەماوەری خەوتوو و بەئاگا هێنانەوەی لەدژی دەسەڵاتداران، بەو هۆیەوە کەناڵە سەربەخۆکان بوون بەشتێکی نەویستراو لای ئەمریکا، بەشێوەیەک کەناڵی جەزیرە سەرقاڵ کرا بەمەلەفی گەمارۆی قەتەر و ڕووداوەکانی یەمەن، دووبارە برەودرایەوە بەبانگەشەی شۆڕشی پێچەوانە و تەیاری حکومەتە عەرەبیەکانی پاشکۆی ئەمریکا، سەرەڕای ئەمانەش میدیای جولەکە هاتەکایەوە بەزمانی عەرەبی بەئامانجی نزیک بوونەوە لەگەلانی عەرەب.
ڕاگەیاندنی ئاڕاستەکراو لەجیهانی ئیسلامی دا، تەنانەت هەندێ لەزانایان و بانگخوازانیشی گرتۆتەوە وەکو عمرو خالید و عەدنان ئیبراهیم و وسیم یوسف...

 
مرکز نورس للدراسات
وەرگێڕانی بەدەستکاریەوە: پێگەی دووربین

2692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-05
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.