بیروڕا

زانایانی ئیسلام و گۆڕانکاری لەکۆمەڵگەدا

زانایانی ئیسلام و گۆڕانکاری لەکۆمەڵگەدا

ن: پێشەوا قازی

لە هەموو سەردەمێکدا زانایانی ئیسلام بوونەتە پێشەواو پێشەنگی خەڵکی بۆ گۆڕانکاری لەکۆمەڵگەدا، بوونەتە هۆکارێك  بۆ دەرهێنانی خەڵکی لە تاریکیی کوفر بۆ ڕۆشنایی ئیمان، لە کۆیلایەتییەوە بۆ ئازادی، لە فرە خوایەتییەوە بۆ یەكخوا پەرستی..
تەنها چەکی دەستیشیان بریتیبووە لە وەحیی خوای پەروەردگار بۆ ئاراستە کردنی خەڵکی..
پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی ئێستا لە چەند هەزار مەلای ڕەسمی و جگە لە کەسانی سەربەخۆ، ناتوانن کۆمەڵگە ئاراستەبکەن و لە زۆنگاوی جاهیلییەت دەریبهێنن؟ بۆئەوەی هەر جارەو نەبنە داشی دامەی کوفرێك و فیکرێکی بۆگەن؟
٭ لە دوای ڕووخاندنی خیلافەی عوسمانی، کە بەدوا خیلافەتی ئیـــ،ـسلامی دادەنرێ، کاتێك عەلمانییەکان دەسەڵاتیان گرتەدەست، لەدوای کوشتوبڕینێکی زۆری موسوڵمانان و زانایان، کە جاری وا هەبووە لە ڕۆژێکدا هەزار زانای موسوڵمان کوژراوە!
پاشان دەستیانکرد بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان دژی ئیسلام، بۆئەوەی ئیسلامیش وەکو دینی مەسیحییەتی ئەوروپا لێبکەن، دین و دەوڵەت لەیەکدی جودابکەنەوەو تا ڕادەیەکیش کۆمەڵە بەناو زانایەک بهێننە پێشەوە، بۆئەوەی ئەو  قەناعەتە لەلای خەڵکی موسوڵمان دروستبکەن، قەناعەتکردن بەوەی( دین و دەوڵەت) لە یەکدی جودابکرێتەوە، ئێستا نەك تەنها لە مێشکی زۆرینەی موسوڵمان چۆتەدەر، بەڵکو زۆرێك لەزانایانیش شتێک بیری لێنەکەنەوە سیاسە شەرعییەکەیە.
ئەمەیش لەدوای ئەوەوە دێت، کە وەزارەت بۆ کاروباری ئایینی دانرا، بۆئەوەی عەلەمانییەکان لەو ڕێگەیەوە زاناکان ئاراستەیانبکەن و کۆنترۆڵەکەیان بەدەستی ئەوانەوەبێت!
دەی ئەم بەناو زانایانە لەکوێ و کەڵە زانایانی پێشین لەکوێ؟!
لە کاتێکدا ئەوانەی پێشین زانای شەرع بوون و کتێبیان دەربارەی سیاسەتی شەرعی دەنوسی و دەسەڵاتە شەرعییەکەیان ئاراستەدەکرد، بەڵام ئەمانەی ئێستا لە ئەلیفبێی سیاسەتی شەرعی نازانن و خۆیانیش بوونەتە بەرگریکاری دەسەڵاتە عەلەمانییەکە..
لەمەیش ترسناکتر ئەوەیە، کەسانی عەلەمانی بە وەلیی ئەمری خۆیان بزانن!
لەماوەی سەدەیەکی رابردوودا کەمن ئەو زانایانەی، کە هەوڵی گۆڕینی کۆمەڵگە جاهیلییەکەیان داوە، ئەتوانرێ بەپەنجەکانی دەست بیانژمێرین!
٭ ئەوەی لە ئێستادا لەسەر زانایان پێویستە، هەروەکو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: {زانایان میراتگری پێغەمەرانن}.
 بۆیە ئەبێت هەست بەو بەرپرسیارییەتییە بکەن و بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن، جارێکی تر هەوڵی گۆڕینی کۆمەڵگە جاهیلییەکە بدەن و خەڵکی لە هەموو جۆرە کوفرو شیركێک و لەستەمی ستەمکاران رزگاربکەن.
51 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-04-22
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.