هەواڵ

ناساندن و هه‌واڵی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا

حەسەن نەسروڵا


ناوی حەسەن عبدالکریم نەسروڵایە و لە ساڵی ١٩٦٠ لەدایک بووە. هاوسەرەکەی ناوی فاطمە یاسینە و نەسروڵا پێنج منداڵی لێی هەیە، ناویان محمد جەواد، زەینەب، محمد عەلی، محمد مەهدی. کوڕە گەورەکەی ناوی محمد هادی بوو و لە مانگی ئەیلوولی ١٩٩٧دا لە شەڕێکدا لە گەڵ سەربازەکانی ئیسرائیل لە جەبەل ڕوفاعی کوژراوە.
حەسەن نەسروڵا لە مانگی شوباتی ١٩٩٢دا بووەتە ئەمینداری گشتی حیزبوڵا دوای عەباس موسەوی کە ئیسرائیل کوشتوویەتی. ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و چەند دەوڵەتێکی دیکە حیزبوڵایان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار کردووە.
لە شاری صور لە گەڵ ئیمامی مزگەوتی ئیمام صادق ئاشنایەتی پەیداکردووە و ئەو هاوکاری کردووە بۆ ئەوەی بچێتە نەجەف و لە حەوزەی عیلمی بخوێنێت. لە نەجەف بووەتە هاوڕێی عەباس موسەوی کە دواییتر حیزبوڵایان دامەزراندوە. لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان. لە حەوزەی عیلمی شاری بەعلەبەگ دەخوێنێت و شوێن ڕێنماییەکانی محمد باقر صەدر دەکەوێت.
لە ماوەی سەرکردایەتی کردنی حیزبوڵادا ڕاکێتی دوور مەودایان پەیدا کردووە و لە ڕاکێتبارانکردنی باکوری ئیسرائیل بەکاریان هێناوە.
لە ١٤/ئابی ٢٠٢٠دا کۆگایەک لە بەندەری بەیروت دەتەقێتەوە. ئەو کۆگایە ٢٧٥٠ تۆن ماددەی نیتراتی سۆدیومی تێدابوو و کارەساتێکی گەورەی دروست کرد. لەو تەقینەوەیەدا حیزبوڵا تۆمەتبارکرا، بەڵام حیزبوڵا ڕەتیکردەوە کە پەیوەندی بەو ماددەیەوە هەبێت کە تەقێنراوەتەوە.
لە ١٤/شوباتی ٢٠٠٥دا "ڕەفیق حەریری"ی سەرۆکی حکومەتی لوبنان تیرۆر کرا و، دادگای نێودەوڵەتی "سەلیم عەیاش"ی تۆمەتبار کرد. سەلیم عەیاش ئەندامی حیزبوڵا بوو.
لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٦دا شەڕێک لە گەڵ ئیسرائیل دروستبوو. لەو شەڕەدا ئیسرائیل زۆربەی ناوچەکانی سەر بە بەیروتی بۆردوومان کرد. هەروەها باشوری بەیروتیشی بۆردروومان کرد. لەساڵی ٢٠١٣دا حەسەن نەسروڵا ڕایگەیاند کە حیزبوڵا بەشداری شەڕی ناوخۆی سوریای دژ بەئیسلامییە سونییەکان کردووە.
لە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆڕێکدا نەسروڵا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵی: پرۆژەی ئێمە ئەوەیە کە لوبنان ببێتە بەشێک لە دەوڵەتی گەورەی ئیسلام کە صاحب الزمان و جێگرەکەی ئیمام خومەینی حوکمی دەکات.
سەبارەت بەپێدانی ڕەگەزمانەی لوبنانی بەو فەلەستینییانەی لە لوبنان نیشتەجێن، نەسروڵا دەڵێ: لوبنانییەکان نایانەوێ ڕەگەزنامە بدرێت بە فەلەستینییەکانی نیشەجێی لوبنان. ئێمە هەموومان ڕێککەوتووین کە ڕەگەزنامەی لوبنانی نەدرێت بەو فەلەستینییانە.
دوێنێ هەینی ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای سەرەکی حیزبوڵای لە باشوری بەیروت کرد و ئامانج لێی کوشتنی حەسەن نەسروڵا بوو. چارەنووسی نەسروڵا دیار نییە. هەندێک دەڵێن لەو هێرشەدا بریندار بووە.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌. 


ئا: پێگه‌ی دووربین - خالید ڕه‌نجده‌ر

48 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12   کاتژمێر پێش ئێستا
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.