ده‌ستگیركردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی
ده‌ستگیركردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی یه‌كێكه له‌و پێنج كه‌سه‌ی كه دادگای ئیتالیا له‌گه‌ل مامۆستا كرێكار حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، سزای كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی بریتیه له حه‌وت ساڵ‌و نیو زیندانی، هه‌مان ساتی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه پۆلیسی نه‌رویج هه‌ڵی كوتایه سه‌ر مامۆستا كرێكار‌و له شه‌وی دووشه‌ممه 15/7/2019 ده‌ستگیری كرد، دوای دوو رۆژو له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 17/7/2019 پۆلیسی به‌ریتانیا كاك زانایشی ده‌ستگیركرد.
له به‌رواری 18/7/2019 دادگا بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی دا بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتر 12/11/2015 كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی و كاك ئاوات كه‌ركوكی برایه‌كی تریش به‌هه‌مان تۆمه‌ت نزیكه‌ی 4 مانگ له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه ده‌ستگیركرابوون، به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ بهڵگهكهیهك ئیتاڵیا له به‌رواری 7/3/2016 له داواكه‌یان كشانه‌وه‌و له به‌روراری 8/3/2016 له لاین پۆلیسی به‌ریتانیاوه ئازادكران.
دوای ئازادبوونی؛ كاك زانا ڕایگه‌یاند: ئەو دۆسییەی لەسەری دەستگیر کراین هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەبوو، تەنها زیندانکردنی ئێمە بۆ ئەوە بوو کە دۆسییەیەکی گەورە بۆ جەنابی مامۆستا کرێکار بکەنەوەو هەوڵ بدەن بە تاوانبارێكی گەورە بیناسێنن و تەسلیم بە ووڵاتی ئیطالیای بکەن کەئەمەش کەیدو فیتی نەرویجیەکان بوو بۆ ئەوەی ناو کێشەکەی جەنابی مامۆستا کپ بکەن و لەوێوە تەسلیم بە عێراق یان یەکێتی بکەن و بە کوشتنێکی بێ دەنگ و لەسەر خۆ کۆتای بە ژیانی ئەو زانا‌و بیرمەندە بێنن کەوەك پەرژینێکی پۆڵاینە بۆ بەربەستی طاغوتان و باخێکی پڕ بەرهەم و سێبەرە بۆ موسڵمانان.
دوای ئه‌وه‌ی له 17/7/2019 پۆلیسی به‌ریتانیا كاك زانایشی ده‌ستگیركرده‌وه. له رۆژی 18/7/2019 دادگا بریاری دا كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی به‌ده‌ستبه‌سه‌ری بمێنێته‌وه، تا دادگاییكردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناردن بۆ ئیتاڵیا كه له 20/11/2019 دادگاییه‌كه ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌پێی یاسا، ئیتاڵیا ته‌نها 40 رۆژی له‌به‌ر ده‌سته بۆ داواكردنیان، كه‌چی دادگا چوار مانگی بۆ بڕیونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاك زانایشدا ئهوبرایهتی تریش كه لهبهریتانا ده‌ژیا ده‌ستگیركراو هه‌مان حوكمی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام كاك ئاوات كه‌ركوكییان نه‌هێناوه بۆ هه‌مان دادگا چونكه كاك ئاوات خۆیشی ئێستا له زیندانه.
به‌شداربووانی دادگا‌و كه‌سوكاری كاك زانا پێیانوایه: دادگا پێشتر بڕیاری خۆیداوه‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ته‌نها سینیارۆیهكه بۆ به‌یاسایی كردنی ئه‌و دۆسیه سیاسیه‌ی بۆ مامۆستاكرێكارو ئه‌و برایانه دروستكراوه.
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی پێشترله 25/1/2010 له ماڵی مامۆستا كرێكار چه‌ته‌كانی یه‌كێتی بۆسهكیان بۆ مامۆستا كرێكار دانایهوهو ویستیان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆری بكه‌ن، و تهقهیشیان كرد‌و گولله‌یه‌ك به‌ر كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی كه‌وه‌ت، نه‌رویجیش تاوانباره‌كانی ئازادكردو هیچ یه‌كێك له هه‌ردوو ولاتانی نه‌رویج و به‌ریتا قه‌ره‌بووی برینداری كاك زانایان نه‌كرده‌وه.
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی زاوای مامۆستا كرێكاره‌و پێشتر كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكاری كورتكردۆته‌وه بۆ خوێندكارانی زانكۆی زادی، هاوكات ده‌رسی فێربوونی قورئان به‌منداڵان ده‌ڵێته‌وه.
|