رێپۆرتاژ

زیندانی و دادگایی موڕسی به‌كوێ گه‌یشت؟!

پارێزگاری لە مسڕ بکەن... بە چ بەهانەیەک شۆڕش لە ئێوە دەدزرێت، ئەوانە کۆتا قسەکانی محمد مورسی بوون (کە به‌ یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی گه‌له‌كه‌ی داده‌نرێت) ئاراسته‌ی گەلەکەی کردەوە لە سەرەتای کودەتا سەربازیەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر.

لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا قوڕساییەکی زۆر لەسەر خۆی و خانەوادەکەی و مافناسانیش دروست كراوه‌، هه‌روه‌ها شەش تۆمەتی بۆ دروستكراوه‌، سێیان بڕیاری کۆتاییان لەسەر دراوه‌، لێکۆڵینەوەكانیش بەردەوامە لە تۆمه‌ته‌كانی تر.

جگه‌ له‌وه‌ی دادگای باڵا ناوی محمد موڕسی خستە لیستی تیرۆرەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ،  سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بڕیاریدا بە زیندانی کردنی بۆ ماوەی بیست ساڵ بە تۆمەتی هەواڵگری بۆ وڵاتی قەتەڕ.

وە هەروەها بڕیاری بیست ساڵ زیندانی بەسەردادرا بەهۆی ڕووداوەکانی بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی لە ساڵی ۲۰۱۲ دا ڕوویدا، و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە لەلایەن لایەنگرانی موحەممەد مورسی و نەیارەکانی.

وە هێشتاش تۆمەتەکانی: (سوکایەتی بە بڕیارەکانی دادگا)و (شکاندنی زیندانیەکان)و (هەواڵگری بۆ حەمماس) جێگای مشتومڕی دادگاو گرنگیپێدانی دادوەرانن.

بەپێی قسەی خانەوادەکەی مورسی هێشتا شوێنی زیندانی کردنی نادیاره‌، بەردەوام لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەشد لە ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و فشاردایه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانبنێت بەو سیستەمەی ئێستا باڵا دەستە و واز لە مافی خۆی بهێنێت کە بە هەڵبژاردن دەستی خستووە، بە هەڵبژارنێکی پاک کە میسر لە مێژوودا هاوشێوەی وای بەخۆوە نەبینیوە.

بەپێی هەواڵێکی تایبەت بۆ سایتی جەزیرە، موحەممەد مورسی سەرۆکی لە کار لادراوی میسر پێداگرە لەو مافەی بە ڕێگای هەڵبژاردنێکی پاک بە دەستی هێناوە کە لە دەنگی گەلەوە سەرچاوەی گرتووە، وە ملکەچ نابێت بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بیكه‌نه‌ ئاڵقه‌ له‌ گوێی خۆیان.

لە پێداگریشی بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆی نییه‌، به‌ڵكو لەبەر ڕێزی دەنگی گەل، وە خۆشەویستی ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، وە دەستگرتن بە بنەماکانی شۆڕشەکەی مانگی کانوونی دووەم (ینایر).

جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە هەوڵەکان بۆ ملکەچ کردنی مورسی لەسەر ڕازی بوونی بە کودەتا سەربازیەکە بەردەوامە، وە لە کاتی دادگایی کردنیدا، دەخرێتە ناو شوشەبەندێکەوە کە ڕێگرە لە ئاڵوگۆڕکردنی دەنگ،

له‌ماوه‌ی زیندانیدا ڕێگا نەدراوە ببینرێت تەنها دوو جار نەبێ، یەکەمیان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی (۲۰۱۳). دووەمیان لە مانگی حوزیرانی ساڵی (۲۰۱۷)، وە تەنها نیو کاتژمێر کاتیان پێی داوە.

وە ئاماژە بەوە دەکرێت کە ڕێی لێگیراوە لە ئاگاداربوون لە هەموو بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا سێ نەوەی له‌دایك بوون و هیچیانی نەبینیوە، هه‌روه‌ها نه‌هێڵداروه‌ زانیاریشی ده‌رباره‌یان هه‌بێت، وە ڕێی پێنه‌داروه‌ ئاگادری پرسه‌و كۆچی دوایی خه‌سووی بێت، کە لە جێگای دایکی دووەمی بووە..

ئەحمەد سولەیمان (وەزیری داد لە سەردەمی مورسیدا) دەڵێت: موحەممەد مورسی زۆری لێ دەکرێت تاوەکو ملکەچ بێت بۆ کودەتا سەربازیەکە و تەسلیمی واقیعه‌كه‌ بێت.

وە ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگای کەسانی سیاسی دەرەوەی وڵاتەوە هەوڵ دەدرێت قەناعەتی ئەوەی پێ بکەن تاوەکو دانبنێت بە کودەتاکە، وە لەو پێناوەدا تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ دروست کردووە. بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریی بكه‌ن تاكو له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن "دان بنێ به‌ سیستمی سه‌پێنراو" و "ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ شه‌رعیه‌ت".

وەزیری داد چەند سوکایەتیەکی باس کرد کە ڕووبەڕووی مورسی دەکرێنەوە، لەوانە بەرزردنەوەی تۆمەت بێ ئەوەی ڕێگای بدەن پارێزەرێکی هەبێت، وە دادگایی کردنی لە ناو شوشەبەند کە ڕێگرە لە ئاڵوگۆڕکردنی دەنگ، وە ڕێگریکردنی خانەوادەکەی لە سەردانی کردنی کە پێچەوانەی هەموو یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە، وە قسە و تۆمەتی پڕوپووچ بۆ هەندێک لە کوڕەکانی، وە گوێنەدان بە باری تەندروستی، وە ڕێکنەخستنی ژەمەکانی خواردنی، وە مامەڵە کردنی بە شێوەیەکی توندو دڕدانه‌ لەگەڵیدا لە زیندان.

لێپرسراوی دۆسیه‌ی میسڕی له‌ ڕێخكراوی مافی مرۆڤ له‌به‌ریتانیا مسته‌فا عزب رایگه‌یاند كه‌ موڕسی یه‌كه‌م زیندانی كراوه‌ ك له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ نه‌یتوانیوه‌ هیچ په‌یوه‌ندی و دیدارێكی له‌گه‌ڵ خانه‌وانه‌ده‌ی خۆی نه‌بووبێت. هه‌روه‌ها له‌و مافه‌ش بێ به‌شكراوه‌ كه‌ له‌ دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. 

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: موسلیم به‌رزنجی

تایبه‌ت به‌ پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین

 

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/07/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.