ژمارە (٢)ی گۆڤاری دیدڕوونی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران
ژمارە (٢)ی رەبیعی یەکەم و دووەمی ١٤٤٠ی کۆچیی دیدڕوونی؛ كە گۆڤارێكی بهرچاوڕوونیی ستراتیژیی سیاسییهو دوو مانگ جارێک دەردەچێت، کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. لەم ژمارهیەدا كۆمهڵێك بابەتی گرنگ لەدووتوێی بەرگێکی جواندا بڵاوکراونەتەوە، گۆڤارەکە لە (١٢٠) لاپەڕە پێکهاتووەو دۆسییهی ئەم ژمارهیەیش بۆ هەڵسەنگاندنی پرسی شکست و سەرکەوتنی ئیسلامییەکانی کوردستان تەرخانکراوە.
سەرجەم بابەتەکانی ئەم ژمارەیە بریتین لە:
• سەروتار؛ رەهەندەکانی شکستی ئیسلامییەکانی کوردستان.
• دیراسەکردنی واقیع و ناسینی قۆناغەکانی کارکردن زۆر گرنگن.
• لەماناى كەمپینى عەلمانییە پەڕگیرەكان تێبگەن!
- دۆسییەی ژمارە؛ پرسی شکست و سەرکەوتنی ئیسلامییەکانی کوردستان:
• لەدیدی جیاوازەوە؛
ئایا ئیسلامییەکانی کوردستان شکستیانهێناوە؟
• بەدەرهاویشتەی شکستی ئیسلامییەکانی کوردستان دادەنرێ؛
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، یان ئاردی ناو دڕک؟!
• ھۆکارەکانی پاشەکشەی ئیسلامییەکانی کوردستان و رێگەچارەی درووست.
• ئەنجامی راپرسییەک دەربارەی ئیسلامییەکانی کوردستان.
• ستراتیژییەتی سەركەوتنی ئیسلامییەكان لەقورئانی پیرۆزدا.
• نهێنییەکانی دامەزراندنی دەزگای دژە تیرۆر.
• دوو جێنشین و یەك رێچکەی شەیتانی.
• لەبێ ئینتەرنێتییەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی سێكسخوازو داتەپیو لەڕووی رەوشتییەوە.
• پرۆژەو پێشنیازەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، لەدژی ئەهلی سوننەت لەکوردستان.
• روسیا دەتوانێت ئەمریکا لەسوریا دەربکات، بەڵام ناتوانێت وا لەئێران بکات!.
بۆ خوێندنهوهی گۆڤارهكه كرته لێره بكهن
|