هەواڵ

مامۆستا فەرھاد سەلیمی؛ لەلایەن کۆماری سێدارەوە، لەسێدارەدرا

مامۆستا فەرھاد سەلیمی؛ لەلایەن کۆماری سێدارەوە، لەسێدارەدرا

ئا: پێگەی دووربین

مامۆستا فەرهاد سەلیمی؛ زانای کوردو ئەهلی سوننەت، رۆژی سێشەممە (٢٠٢٤/١/٢٣) لەلایەن کۆماری شیعەگەرییەوە لەسێـدارەدرا، لەپێش لەسێدارەدانیدا لەلایەن ئاسایشی زیندانەوە، ئەشکەنجەیەکی سەخت دراوە، پێش جێبەجێکردنی حوکمەکەی ویستویەتی چاوی بەمنداڵەکانی بکەوێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان لێکردووە کە بۆ دواجار چاوی بەئەندامانی بنەماڵەکەی بکەوێت!
ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە (١٤) ساڵ، لەلایەن کۆماری نائیسلامیی ئێرانەوە زیندانیکرابوو، مامۆستا فەرھاد سەلیمی؛ خەڵکی شاری سەقزەو لەدایکبووی ساڵی (١٣٥٧)ی ھەتاوییە، لەمێژووی (١٩ی ڕێبەندانی ١٣٨٨ هەتاوی) بەرانبەر بە (٢٠٠٩ ز.) بەکۆمەڵێک تۆمەتی جۆراوجۆری وەک؛ موحاڕەبە، فەساد لەسەر زەویدا، ھەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی نەتەوەیی، ڕاگەیاندن لەدژی نیزام و ئەندامبوونی لەگروپە سەلەفییەکاندا، لەلایەن ئیتڵاعاتی کۆماری دژ بەئیسلامەوە دەستگیرکراو دواتر حوکمدرا.
جێی ئاماژەیە لەماوەی نزیکەی سێ مانگی ڕابردوودا، سێ کەسی تر لەھاوپەروەندەکانی مامۆستا فەرھاد، کە بریتیبوون لە قاسم ئابەستە، ئەیوب کەریمی و داود عەبدوڵڵاھی، لەچەند کاتی جیاوازدا لەسێدارەدراون.
ئەوەی شیاوی باسە؛ لەو کاتەی جاهیل و گێلی وا هەن، خەریکن کۆماری شیعەگەری و حوسییەکانمان وەک فریادڕەس نیشاندەدەن، کەچی ئەوان پەتی سێدارەو گولەو تۆپەکانیان بەئاراستەی سنگی موسوڵمانانە .
237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-01-25
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.