میلیـشیاکانی یەکــێتی؛ دەیان لاوی موسوڵمان دەستگیردەکەن
میلیشیاکانی یەکێتی؛ دەیان لاوی موسوڵمان دەستگیردەکەن
ئا: پێگەی دووربین
بەگوێرەی چاوگە هەواڵییەکان؛ لەنوێترین رەشبگیرییاندا، میلیشیاکانی یەکێتی بەتۆمەتە سواوەکانی پێشوویان، (٥٥) لاوی موسوڵمانیان لەشارو شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان لەو ناوچانەی خوارەوە بوون: لەسلێمانی (٢٣) کەس، کە هەندێکیان خەڵکی ناوچەکانی تر بوون، لەسەیدسادق، شارەزوور، هەڵەبجەو پێنجوێن (13) کەس، لەگەرمیان (12) کەس، لەکەرکووک، دووزخورماتوو سەڵاحەدین (٧) کەس دەستگیرکراون.
ئەوەی شیاوی باسبێت؛ لەبەرئەوەی لەئێستادا یەکێتی دووچاری چەندین قەیرانی ناوخۆیی بووە، هەمیشە ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارێتیی نوێ لەمیلیشیاکاندا وەردەگرن، دەیانەوێت خۆیان بنوێنن و تواناو لێهاتووییان بۆ سەرەوەی خۆیان دەربخەن، جا ئەوانیش سیناریۆی سواوو چەندبارەبووەوە درووستدەکەن، ئاسانترینیشیان دەستگیرکردنی لاوە موسوڵمانەکانە، کە تۆمەتی کردەی تیرۆریستی دەدەنە پاڵیان.
|