په‌یامی ماموستا عبدالرحمن فتاحی بۆ مامۆستا كرێكار
په‌یامی ماموستا عبدالرحمن فتاحی بۆ مامۆستا كرێكار
پێم خۆشه ده‌رباره‌ی گرتنه تازه‌که‌ی مامۆستا کرێکار چه‌ن خاڵ وه بیر بهێنمه‌وه:
١- مامۆستا که‌سایه‌تیێکی زانستی، سیاسی، به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن رابردووی زێڕینه له خزمه‌ت کردن به دینی ئیسلامدا؛ ئه‌و به‌ڕێزه له ئاستێکدایه که بتوانێت جێگای خاڵی مه‌رجه‌عییه‌تی ئه‌هلی سوننه‌تی کوردستان پڕ بکاته‌وه؛ به مه‌رجێک حه‌ساده‌ت و لایه‌نگری حه‌سوودان و کوێڕباوه‌ڕان رێگا به‌م کاره بدات!
٢- که‌سایه‌تیێک که په‌یام و ده‌عوه‌ی خۆی به خه‌ڵکی را نه‌گه‌یاندووه ئه‌بێ له کاتی ده‌س به سه‌ر کردن یان کوشتنی به‌په‌رۆش و خه‌مبار بێت چۆنکه ئاوا که‌سێک سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و تاغووته‌کان توانیویانه به سه‌ریا زاڵ بن و رێگای لێ بگرن و نه‌یانهێڵاوه په‌یام و ده‌عوه‌ی خۆی به خه‌ڵکی رابگه‌یێنێت. به‌ڵام مامۆستا کرێکار په‌یام و ده‌عوه‌ی خۆی به هه‌موو خه‌ڵک راگه‌یاند، که‌وابوو تاغووتان چیان پێ خۆشه با بیکه‌ن!
ساڵی ١٣٧٣ی کۆچی هه‌تاوی هه‌ندێک له پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات (ئێران) ویستیان ئێمه بگرن و وتیان ناهێڵین بیر و باوه‌ڕی مه‌لا کرێکار وه‌کوو کوردستانی عێراق لێره‌یش بڵاو بکه‌نه‌وه! به‌ڵام ئێستا به ته‌واوی ئاگادارین که له کۆیه‌و که‌مپی ته‌ق ته‌ق نه‌وه‌ک ته‌نیا له ناو خه‌ڵکی گشتیدا به‌ڵکوو هه‌ر له ناو ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشدا که‌سانێک هه‌ن که لایه‌نگری مامۆستان و رۆژانه گوێ له وتاره‌کانی ئه‌گرن؛ ئیتر ئێمه بۆ په‌رۆش و خه‌مبار بین؟
ته‌نانه‌ت له ناو موجاهیدانی شامیشدا که‌سانێک هه‌ن که له ته‌ق ته‌ق و قه‌ندیله‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و جه‌بهه‌ی تێکۆشان و خه‌باتی خۆیان گۆڕیوه‌و ئه‌مه‌یش ئاکامی روون کردنه‌وه‌کانی مامۆستا و هاوشێوه‌کانیه‌تی.
٣- بۆچی تا ئێستا موسوڵمانانی کورستان، حیزبه ئیسلامیه‌کان، سه‌له‌فیه‌کان و به تایبه‌ت لایه‌نگرانی مامۆستا له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه‌دا بێده‌نگ ئه‌بن و هیچ جووڵه‌یێکیان لێ نابێته‌وه؟!
پێم وایه خۆ پیشاندانێکی ناڕه‌زایی و ره‌خنه ته‌نانه‌ت له قانوونی تاغووتی ئه‌وانیشدا (واته سه‌رۆکانی کورستان) تاوانێکی قورس و گه‌وره نیه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به تاوانیشی بزانن پێویسته که‌سانێک ئه‌م به‌ربه‌سته بشکێنن و ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی خۆیان له‌م جۆره که‌یسانه‌دا ئاسایی که‌ن.
بۆچی خه‌ڵکی بۆ هه‌موو کاره‌ساتێک دێنه شه‌قام و بازاڕ به‌ڵام ته‌نیا کاتی ده‌س به سه‌رکردنی بێ‌ده‌نگی موسوڵمانان ئه‌م کاره تاوان و خراپه حیساب ئه‌کرێت؟!
بۆچی ئه‌و مامۆستانه‌ی وا خاوه‌نی مینبه‌رو مزگه‌وت و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تین ته‌نانه‌ت وشه‌یێکیش بۆ ئیدانه کردنی ئه‌م جۆره رووداوانه به زمانیانا نایێت؟!
ته‌نیا یه‌ک گرووپ له ناو رێکخراوه ئیسلامیه‌کاندا رێژه‌و راده‌یان ئه‌وه‌نده زۆره که به ته‌نیایی بتوانن له شێواز و شکڵی کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییدا بێنه شه‌قام و بازاڕ و ئاڕسته‌ی ئه‌م رووداوانه بۆ قازانج و سوودی خۆیان بگۆڕن.
شایانی باسه که بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره کاردانه‌وانه که‌مترین ئاستی چاوڕوانی و ئۆمێده‌و به پێی بیر‌و باوه‌ڕی خوێنه‌ران باس کراوه ئه‌گینا جووڵه‌و بزاوتی پێشنیاری ئێمه شتانێکی تره!
|