بیروڕا

سەڵاو لەو پیاوەی کە بە تەنها ئوممەتێکە

بسم اللە والحمدللە والصلاة والسلام علی رسول الله وآله وصحبه و من والاه...
اما بعد 
سلام علیکم..
بە پێی زۆر یەک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (دروودی خوای لە سەر بێت) هاوخەمی کردن و هاودەرد بوون لەگەڵ هەموو موسوڵمانێکی لێ‌قەوماو و چەوساوە
 لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەربڵاوەدا بێت - بێ بایەخی دان بە مەزهەب و فکر و ئاراستەو ... - کارێکی شەرعیەو بەڵکوو زۆر جار فەرز و ئەرکی سەر شانە.
بۆیە هەواڵی دەس بە‌سەر کردنی موجاهیدی ماندوو نەناس و زانا و بانگەوازخوازی بەتواناو نووسەر و شاعیری گەورەی ئەهلی سوننەتی کوردستان جەنابی مامۆستا کرێکار (خوای گەورە ئازادی بکات ) لە لایەن لاف لێدەرانی دیموکراسی و بانگەوازخوازانی مافی مرۆڤ 
(یحسبون کل صیحة علیهم = کاردانەوەی کافران و مونافیقان بەرامبەر بە دڵ‌زیندووان) کە تەنانەت لە غوربەتیشدا لە شارە بچکۆلەکانیشدا ئیزنی ژیانی سەربەستانەو ئازادانە بە گەورە پیاوی مێژووی سەردەم نادەن، 
ئێمەی کۆمەڵگای ئەهلی سوننەتی کوردی رۆژهەڵاتی 
خەمبار و پەرێشان کرد؛ کۆمەڵگای موسوڵمان لە کوێیە تاوەکوو نیدای "وامسلماە" ئیجابە کات و لە وەڵامیدا لەببەیک بڵێت..
سڵاو لە کرێکاری خوڵقێنەری مێژووی ماندوونەناس، سەڵاو لەو پیاوەی کە بە تەنها ئوممەتێکە، سڵاو لە خۆڕاگری 
و عەزمی ئولولعەزمانەی بانگەوازخوازێک کە 
رۆژئاوای ئاوا دوچاری کێشە کردووە..
سڵاو لە مامۆستا کرێکار گەر وەکوو پێغەمبەر یووسف (سەلامی خوای لێ‌بێت) زیندانی بە سەرئازادی و سەربەرزی بە سەر سەرشووڕیدا هەڵبژارد.
بەو هیوایەی کە خواوەندی حەکیم و کاربەجێ وەکوو جاران جەنابیان لە مەکر و فێڵی شەیتان‌خووەکانی رۆژئاوا بپارێزێت و هۆکانی ئازادیان مسۆگەرکات..

مامۆستایان:
عەبدوڕڕەحمان قەڵابەندی
 عەبدولواحید رەحمەتوڵڵا


2714 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-20
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.