پشتگیری جه‌ماعه‌تی برایه‌تی بۆ مامۆستا كرێكار
بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
« أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ » (البقرة: ۲۱۴)
به‌ڵێ رێگای به‌هه‌شت رێگای موعانات و سه‌ختیه‌کانه‌و ئه‌نجامی به‌رپرسیه‌تی ده‌عوه‌ت و به‌لاغیش پڕ له ره‌نج و ئازاره.
هه‌واڵی ده‌س به سه‌ر کردن و گرتنی مامۆستا کرێکار له‌م رۆژانه‌ی دواییدا شه‌پۆلێک له ناڕه‌زایی و سه‌رسووڕمانی له ناو موسوڵماناندا دروست کردووه. مرۆڤێکی موجاهید که ساڵانێکی زۆر له ته‌مه‌نی خۆی له رێگای بیر‌و باوه‌ڕیدا ته‌رخان کردووه‌و میحنه‌ت و ئازاری زۆریشی له‌م رێگایه‌دا چه‌شتووه.
ئه‌وانه‌ی که دوژمنی دینی خوان له کۆمه‌ڵه رێگایێکی وه‌کوو گاڵته کردن، هه‌ڕه‌شه‌و خستنه نێو ته‌ماحی دونیاوه دا‌و و ته‌ڵه له سه‌ر رێگای بانگه‌وازخوازان دا ئه‌نێن و به‌ربه‌ست دروست ئه‌که‌ن.
له‌و ساڵانه‌ی که مامۆستا کرێکار له وڵاتی نه‌رویجدا ژیاوه زیاتر له ٦٠ جار بۆ دادگا بانگ کراوه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له به‌ر قه‌زیه‌یێک که له ئیتالیا بۆیان دروست کردووه‌و به بێ حازر بوونی خۆی (!!) ١٢ ساڵ حوکمی زیندانیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
پیاوێک به ریشێکی سپیه‌وه که ئه‌و ریشه سپیه باسی ره‌نج و ئازاری سه‌رده‌مه رابردووه‌کان ئه‌کات؛ به جل و به‌رگ و جامانه‌یێکه‌وه که پێناسه‌ی ئه‌و و وڵاته‌که‌ی ئاشکرا ئه‌کات؛ وه به کتێبه‌که‌ی ده‌ستی که بۆ هه‌مووان ده‌ر ئه‌خات بڕوای به چ ئایینێکه‌و خاوه‌نی چ بیرێکه.
بۆیه هه‌ر لێره‌وه جه‌ماعه‌تی برایه‌تی ده‌س به سه‌ر کردن و گرتنی مامۆستا ئیدانه ئه‌کات و راده‌ست کردنی جه‌نابیان به وڵاتی ئیتالیا به کارێکی دوور له مرۆڤایه‌تی و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو قانوونه‌کان و رێساکانی به‌شه‌ری ئه‌زانێت؛ بۆیه له هه‌موو یاساناسه‌کان و دڵسۆزانی مرۆڤایه‌تی ئه‌خوازێت که به‌ر له‌م کاره بگرن و له حکوومه‌ت و به‌رپرسانی نه‌رویجیش چاوڕوانی هه‌یه که کۆتایی به‌م بار‌و دۆخه بده‌ن و زه‌مینه‌ی ئازادی جه‌نابیان مسۆگه‌ر که‌ن.
له خوای پاک و گه‌وره ئه‌پاڕێینۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی له سه‌ر رێگای حه‌قق و بانگه‌واز به سه‌ر جه‌سته‌و گیانی مامۆستادا ببارێنێت.
« رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ » آمین.
جه‌ماعه‌تی برایه‌تی ٣١/٤/١٣٩٨ هه‌تاوی به‌رانبه‌ر ٢٢/٧/٢٠١٩ زایینی
|