شیکار

جاشى قه‌ڵه‌م!! زاراوه‌يه‌كى نوێ

جاشى قه‌ڵه‌م!! زاراوه‌يه‌كى نوێ
وه‌ڵامێك بۆ سايتى "روداو" و "چاودێر"

نووسینی: ئامه‌د كامه‌ران


لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئەمە دووەمین بڵاوکراوەی بێمانایە، کە دژ بە مامۆستا کرێکار دەنوسرێت لە ڕۆژنامه‌ عەلمانیەکانی کوردستان. وتاری یەکەم ئەگەر بە نوسەرە داماوەکەی خۆشی بڵێیت چیت نوسیوە لێی تێناگات! بەڵام وەکو کوتانی بزمارێک بەسەر پەنجە پیسەکانیاندا، بە پێویستمان زانی بە کورتی وەڵامی وتاری یەکەم و پاشان بە درێژی وەڵامی دووەمین وتار بدەیینەوە.
 ئێمە نامانەوێت خۆمان داگرینە ئاستی ئەو ڕۆژنامە هەرزەیەی کە لە ساڵی" 2004"ـەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەن، وە زیاتر لە ۲۰۰ هەزار لایکیان لە فەیسوک هەیە. کەچی تا ئێستاش نەیانتوانیوە فێری نوسین بن! بەڵام بە کورتی بەراوردێکی خێرا دەکەین لە نێوان هەردوو لادا، تا ڕوونبێتەوە کە ئەوان لەو ئاستە نین کە بیانەوێت بە مامۆستا کرێکار خۆیان گەورە بکەن. 
 نوسەری وتارى یەکەم کە لە کەناڵی ڕووداو(بە پارەی دزراوی خەڵک کەم ئەندامان ئەچێت بەڕێوە) بڵاو کرایەوە، لە لایەن نوسەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. تێیدا بە مامۆستا کرێکاردا هاتبوویە خوارەوە بە زاراوەیەکی بە حساب فەلسەفی، بەڵام وەڵامی خۆی لە کۆمێنت وەرگرتەوە. لەگەڵ ئەوەدا ئێمە لە دووربین چەندین وتار و لێکدانەوەمان بڵاو کردۆتەوە، لە کاتێکدا ئێمە نە بە دزی کەناڵمان داناوە و نە خۆشمان بەسەر خوێنەرەکانمان هەڵدەکێشین، بەڵام ئێمە مادام بڕیارە بۆ خەڵکی خۆمانی بنوسین ئەوە بە زمانی خەڵکی دەنوسین. بیرمانە کە کەناڵی ڕووداو لە بەرامبەری کەناڵی nrt دا چەن بە هەڵە داوان و مەمنونی خۆی گەیاند بە مامۆستا کرێکار، تا مامۆستا ڕازی بوو کە به‌دەنگ و مەرجی ئەوەی ڕاستەوخۆ بێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکات! کەچی ئێستا دیارە لەخۆیان ڕازین و وا دەزانن لە فەراغی مامۆستا کرێکاردا دەتوانن ئەوەی بیانەوێت بیکەن! 
 لە وتارى دووەمدا نوسەر زۆر سادە و منداڵ کارانە چووەتە نێو باسەکەوە. کە بە هەموو بڕگەکانیدا دەچینەوە تا بۆیان بسەلمێنین ئەمەیە میراتی ڕۆژنامه‌وانى، کە ئەفسانەی کۆپتەرەکانی بۆ ئێوە بەجێ هێشتووە تا فێری درۆتان بکات. وتارى دووەم لە ڕۆژنامەی(چاودێر) بڵاو کراوەتەوە کە مەلا بەختیار خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری ڕۆژنامەکەیە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰٤ یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. کە دروشمی ڕۆژنامەکەیان بریتییە لە(ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، ناوەندێکی ڕوناکبیری ڕۆژنامەوانییە، کار بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵێکی سیکۆلار دەکان). 
 لە سەرەتادا ئەبێت بپرسین کە ئایا لە ماوەی نزیکەی ۱٥ ساڵ کارکردنی ڕۆژنامەوانی، هەموو بەرهەمی کاری ئێوە ئەوە بوو کە هەرزەبیرێکی تازە پێگەیشتوو بکەن بە دەمڕاستی ڕۆژنامەکەتان، تا خۆی بدات لە ئاستی مامۆستا کرێکار؟! بەڵێ، وادیارە! کەواتە وەڵامی خۆتان لە کۆمێنتەکان وەرگرتەوە بڕۆن بیانخوێننەوە. هەر چۆن کە مەلا بەختیار لە ئاستی مامۆستا کرێکار دا نابینین، خۆشمان لە ئاستی ڕۆژنامەوانی بێ ئەزموونی قەڵەم فرۆشراوی وەکو نوسەر نابینین. بەڵام وەڵامیشیان دەدەینەوە تا پێ لە بەڕەی خۆیان زیاتر ڕانەکێشن. بشزانن کە ئێمە خاوەنی مەبدەئی خۆمانین کە لە مامۆستاکەمانەوە فێری بووینە و کاری ئێمە بۆ پارە و ئیمتیاز نییە. نەك وەکو ئێوە مانان هەر کە موچەتان پێ نەدرا، کە لە ۲۰۱٤و ۲۰۱٥ بۆ ماوەی ۹مانگ لێتان بڕا، بڕیاری بایکۆتی ڕۆژنامەکەتان دا!!
ئێستا دێینە سەر بڕگەکانی نوسەر لە ڕۆژنامەی چاودێر:
سەرسامبوون بە مەلا کرێکار.. ئەگەر نەجمەددین فەرەج گەڕایەوە !

چاودێر: بێگومان بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردستان، چ لەناو وڵاتبن یان لەدەرەوە، بە گەورە تیرۆریستی جیهانی (نەجمەددین فەرەج) ناسراو بە (مەلا کرێکار) سەرسامن.
 دووربین: دانپێدانێکی جەرگبڕە کە زۆرینەی کورد لە کوردستانی گەورە و تاراوگە بە کەسایەتی مامۆستا کرێکار سەرسامن، بەڵام نوسیویەتی گەورە تیرۆرست، ئێمەش دەپرسین: 
۱ـ کام کاری تیرۆری کردووە کە تیرۆرستە؟
۲ـ ئایا هەواڵگری(موخابەرات)ی ۱۰ وڵات، لە ماوەی زیاد ۲۰ ساڵ لە لێکۆڵینەوە توانیان ئەوە بسەلمێنن؟
۳ـ ئایا چۆن جیهانییە، لە کاتێکدا بازنەی کاری مامۆستا کرێکار تەنها کوردستانە و خۆشی دەفەرمووێت: کوردستانیانە بیر دەکەینەوە و بازنەی کاری خۆمان لە ناو میللەتی خۆمانەوە نابەینە دەرێ؟
٤ـ پێوەری ئێوە بۆ ناساندنی کەسێک بە تیرۆرست چییە؟، کە مامۆستا کرێکار هیچ تۆمەتێکی لەسەر نەبووە و نییە؟
 
٥ـ ئایا بەو هەموو پارە و ئیمکانیات و هەوڵ و تەقەلایەی ئێوە و وڵاتان خستووتانەتە گەڕ، دەرەنجام توانیتان لە وڵاتێکی قانونی وەکو نەرویج هیچی لەسەر بسەلمێنن؟

چاودێر: بۆ نەگبەتی، زۆربەی سەرسامبووەکانیش کادیری ( یەکێتی و گۆڕان و پارتی و نەوەی نوێ) و خەڵکی دژە دەسەڵات و حیزبە نائیسلامیەکانن. زۆربەی ئەوانەش لەلایەن حیزبەکانیانەوە پەروەردەی فیکری و ئایینی و نەتەوەیی نەکراون و سەرە (واو)ێک لەمێشکیاندا نیە و ناهۆشیارو ناڕۆشنبیرن، ئەگەرچی خاوەن بڕوانامەشبن، چونکە بوونی بڕوانامە مەرجی ئەووەڵ و ئاخیری هۆشیاری و ڕۆشنبیری مرۆڤەکان نیە.
 دووربین: ۱ـ ئایا نەگبەتی ئەوە لە چیدایە کە بە کەسێکی خوێندەوار و نوسەر وسیاسی و سەربازی و زمان زان و ڕەوانبێژ وشاعیری میللەتی خۆت سەرسام بیت، تەنها لەبەر ئەوەی بێگانە نییە بە نەگبەتی ناوی دەبەن، یان لەبەر ئاوەی چاکەت و پانتۆڵ لە پێ نییە؟
۲ـ ئایا حیزبەکەی تۆ تۆی فێری پەروەردەی ئاینی و فیکری و سیاسی و ڕۆژنامەوانی کردووە، ئایا تۆ کە نەتوانیت چوار دێڕ بە دروستی داڕێژیت، قسەکانت دەبن بە پێوەری ئەوەی کە ئەو کەسانەی ناوت بردن پەروەردە نەکراون و سەرە(واو)ێک لە مێشکیاندا نییە؟
۳ـ ئایا ئێوە هیچ بەهایەکتان بۆ بڕوانامە هێشتۆتەوە تا ئێستا بتوانن مافی هەڵسەنگاندنی بدەن بە خۆتان؟
٤ـ ئایا لەو وڵاتەی ساڵانێکە بە دەستی ئێوە حوکمڕانی دەکرێت ئێوە تا چەن خەڵکتان فێری ئەو هۆشیاریانە کردۆتەوە و تا چەن ئاستی بڕوانامەکانتان ئەوەندە بەرزکردۆتەوە کە ببینە پێوەر؟

چاودێر: بەڵام ئەگەر سەیری هەوادارانی نەجمەددین فەرەج، لەناو حیزبە ئیسلامیەکان و گروپە سەلەفیەکانی کوردستان، بکەیت، بەتایبەتی مەدخەلیەکان -کە دینەکەیان بۆ پاسەوانی سوڵتانەو داردەستی پارتی و یەکێتی و دەسەڵاتن بەگشتی- ئەوا بۆت دەردەکەوێت لەناو مەدخەلیەکاندا سەرسامبووانی تەکفیری و تیرۆریستێکی وەک (مەلا کرێکار) زۆۆۆۆۆر دەگمەنن؛ چونکە کرێکار نە مەدخەلیە تا سەلەفیەکان خۆشیان بوێت، نە ئیخوانچیە تا یەکگرتووەکان، شوێنی بکەون، نە سوننەیەکی پاشکۆ ئێرانیی مونافیقی شەریکە دەسەڵات و شەریکە ئۆپۆزسیۆنی وەک (کۆمەڵی ئیسلامی)یە تا ئەندامانی کۆمەڵ پێی سەرسامبن، ئەوانەیشی لەناو کۆمەڵ هەواداری کرێکارن، هەڵگرانی ڤایرۆسی جیهاد و تەکفیرن کە سەربە باڵی دەستڕۆیشتووی (عەلی باپیر) نین و خۆیان بەمەزڵوم دەزانن لەئەوەی پارەو پڵاوی چەوری کەمتریان لە بازرگانی بەئیسلامەوە، دەست کەوتووە.
 دووربین: ۱ـ ڕاست نییە کە لە ناو مەدخەلیەکان هەواداری مامۆستا کرێکار بە دەگمەن هەبن، بەڵام ئایا لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا کەس توانای ئەوەی هەیە بڵێت من هەواداری مامۆستا کرێکارم؟
۲ـ جارێ تۆ سەلەفی و مەدخەلیت تێکەڵ کردووە و دەڵێیت(نە مەدخلیە تا سەلەفیەکان خۆشیان بوێت)، لە کاتێکدا ئەوانەی خۆیان بەسەلەفی دەزانن لە کوردستان تەنها مەدخەلیەکان نین. 
۳ـ ئەڵێیت کۆمەڵ مونافیق و شەریکە دەسڵات و ئۆپۆزسیۆنە، ئایا پێوەری مونافیقی لای تۆ چییە کە ئەم هەموو درۆیەت لە نوسینەکانتدا کردووە، وە کۆمەڵیش وەکو حیزبەکانی تر چووەتە نێو دەسەڵات و هاتۆتە دەرەوە لە کابینە جیاکانی حکومەتدا، ئەوە چ کێشەی هەیە؟
۳ـ بە چ پێوەرێک جیهاد و تەکفیر ڤایرۆسن؟ مەگەر ئێمە بووین وەکو مەحموود سەنگاوی گوندێکی پارتیمان بە مرۆڤ سەگ و پشیلەیەوە سووتاند؟ یان ئێمە بووین تانک و تۆپی وڵاتانمان بۆ سەر خەڵکی خۆمان هێنایە کوردستان؟ یان ئێمە بووین شانزەی ئۆکتۆبەرمان دروست کرد؟ یان ئێمە بووین شەڕی مەسڵەحەت چیانەی تەنزیمی دەولە(داعش)مان کرد بە هی کورد و هەموویمان دا بە کوشت و پارەی ساڵانێکی فەرمانبەرانمان هەڵلوشی؟ ئایا قەڵەمەکەت گۆ دەکات لەسەر ئەوان بنوسیت یان فرۆشتووتە بەوان؟
٤ـ ئایا ئێمە لە ژێر ناوی ئیسلامدا ژیانی خۆمان خۆش دەکەین یان ئێوە لە ژێر دروشم و ناوی بریقەداری وەکو کوردایەتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و...هتد، خەڵکی کوردستانتان بەم ڕۆژە گەیاند؟

چاودێر: فیلمەکە لە ئەو دیمەنەدا کۆمیدییە کاتێک لە سەرسامبووانی نەجمەددین فەرەج دەپرسی : خارە بۆ بەکرێکار موعجیبن ؟ دەڵێن: زیرەکە. یان دەڵێن: حەشر بەپارتی و یەکێتی و دەسەڵات دەکات. نازانن جاریوا هەیە زیرەکی دەبێتە مایەی نەگبەتی و نەخۆشی دەرونیش. خۆ ئەوانەی بۆمبی ئەتۆم و چەکی کیمیاوی و ئاینەکانیان دروستکرد، زیرەک بوون، وەلێ لەئەنجامدا هەزاران کۆمەڵکوژی و قەتڵوعامیان کرد !.
 دووربین: ۱ـ مەگەر کەسانی ڕق لە دڵ، ئەگەر نا کەس نکۆڵی لە زیرەکی و کارێزمایی مامۆستا کرێکار ناکات، ئایا ئێوە کێتان هەیە لە ئاستی مامۆستا کرێکاردا بێت؟
۲ـ ئایا پارتی و یەکێتیەك کە وەکو فیرعەون حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەگەر مامۆستا کرێکار لە وڵاتێکی غەریبی و لە نێو چوار دیوار و لە کێشمە کێشمی دادگا و زینداندا، بە قەڵەمەکەی دەستی کە وەکو تۆ نەیفرۆشتووە، بە کۆمپیورتەرە نیو داشتەکەی بەردەستی، بە تەنها بتوانێت حەشریان پێ بکات بە دەردی خۆت دەڵێیت، جێی ئەوە نییە پێی سەرسامبیت؟
 ٤ـ چۆن دەزانی کە ئەو هەموو خەڵکە نازانن کە زیرەکی هەندێک جار دەبێتە مایەی نەگبەتی؟ یان دیارە تۆ(بەو نەخوێندەواری و داماویەی خۆتەوە لەوان زیاتر ئەقڵت بە شت دەشکێ)؟ 
٥ـ ئێمە دەپرسین و ئێوەش ناتوانن وەڵام بدەنەوە! کە ئایا مامۆستا کرێکار زیرەکیەکەی بووە بە ڕەحمەت یان بووە بە نەگبەتی؟

چاودێر: هەروەها کاکی سەرسامبوو کە خۆی لەسایەی پارتی و یەکێتی و دەسەڵاتە نائیسلامیەکەیان، حەساوەتەوەو مووچە وەردەگرێت و ڕەنگە شەریکە گەندەڵ و شەریکە دزیش بێت، نازانێت خۆی توشی نەخۆشی دووفاقی بووە، لەلایەک لەخێرو بێری دەسەڵاتی عەلمانی پارتی و یەکێتی، دەخوات. لەلایەکی دیکە عەقڵی داوەتە دەست تیرۆریستێکی ئیسلامی دژ بە دەسەڵاتی عەلمانی.
 دووربین: ۱ـ ئەرێ بیستووتانە کەس لە سایەی پارتی و یەکێتیدا حەسابێتەوە؟! یان بەوە دەڵێیت حەسانەوە کە بە منداڵی باوکی دەیبات بۆ عەلەم ڕاوەشاندن و لە گەنجیدا لە زانکۆکاندا ژوورێکی دەستناکەوێت، تا بە ناچاری نەڵێت من سەر بە خۆتانم، یان هەویەیەکی جووت حیزبی پێ نەبێت؟ دواتریش دێنەوە لە زمانی مناڵکارێکی وەکو تۆوە بە مونافیق ناویان دەهێنرێت!
۲ـ نووسیوتە(لەلایەکی دیکە عەقڵی داوەتە دەست تیرۆریستێکی ئیسلامی دژ بە دەسەڵاتی عەلمانی). پرسیارەکانی یەکەم بڕگەت لەسەر تیرۆرستی وەڵامدایەوە، وەرە قسە دەکەینەوە. 
۳ـ ئایا دەسەڵاتی عەلمانی لە کوردستاندا لە دڵی چەن کەسدا جێی خۆی کردۆتەوە؟ ئێمە(دووربین) دەنوسین لە کاتێکدا پارەمان پێ نادەن، بەڵام ئێوە(چاودێر) لە نەبوونی پارەدا وازتان لە ڕۆژنامەکەتان هێنا، ئێستا پێمان بڵێ عەلمانییەت لە دڵی تۆدایە کە نەتوانی بەرگەی ئەوە بگریت پارەت پێ نەدەن، لە کاتێکدا مامۆستاکان ساڵانێکی بێ مووچەیان بەڕێکرد بەبێ وەستاندنی پرۆسەی خوێندن؟

چاودێر: بێگومان بێئاگاشە لەئەوەی کە کرێکار شین بۆ هەریسەکە دەکات، ئاخر ئەو تیرۆریستە ئیسلامیە سونییە سەلەفیە جیهادیە تەکفیریە بەبیانوی دژایەتیکردنی گەندەڵی، دەیەوێت شوێنپێی جیهادیە تیرۆریستەکان لەکوردستان، پتەو بکات.

دووربین: ۱ـ کەس بێ ئاگا نییە لەوەی کە مامۆستا کرێکار کار بۆ ئیسلامەکەی دەکات، بەڵام دیارە خۆت خەوت دێت. 
۲ـ دووبارە دەڵێیت تیرۆرست، پێشتر وەڵاممان داییتەوە لەسەری. سووننی بوون تاوان نییە، ئەوە تاوانە کلکت لە ژێر دەستی ئێران(شیعە) بێت و بارەگای نهێنییان بکەیتەوە و دژە تیرۆر بخەیتە خزمەتیان بۆ تیرۆر کردنی مەلا سەر ڕاستەکات. ئەوە تاوانە خانوویان بۆ بەکرێ بگری تا ئاخوونەکانیان بێن و بیکەن بە مۆڵگەی بڵاو کردنەوەی تەشەیوع. پاشان دەڵێیت سەلەفییە! خۆ پێشتر وتت سەلەفییەکان خۆشیان ناوێت چوونکە لەوا نییە، ئێستا بۆت دەرکەوت کە سەرە(واو)ێکت لە مێشکدا نییە و بەدەم خەوەوە شتت نوسیوە؟

چاودێر: نەجمەددین، لەکوردستان، دژ بەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و گۆڕانی ئێستا و حیزبە ئیسلامیەکانی سوودمەند لە ئیمتیازات و گەندەڵیەکانی دەسەڵات، دەوەستێتەوە و کوڕی خەڵکی دەنێرێت بۆ خۆتەقاندنەوەو کاری تیرۆریستی.
 دووربین: دووربارە باسی کاری تیرۆرستیت کردەوە، نایەینەوە سەری. بەڵام دەڵێین مرۆڤ کە بەدەم خەوەوە شت بنوسێت هەر ئاوا شت زۆر دووبارە دەکاتەوە. 

چاودێر: لەئەوروپاش، خۆی و کوڕەکانیشی لەسایەی نازو نیعمەتی دەسەڵاتێکی عەلمانی و دیموکراسی و لە دەوڵەتێکی وەک (نەرویج)ەوە حەساونەتەوەو لەتەڕ دەیخۆن و لەوشکی دەخەون.
دووربین: نە مامۆستا کرێکار و نەکوڕەکانی خۆیان نەفرۆشتووە بە کەس وەکو جەنابت، بۆیە گەر خۆش بژین لەبەر ڕەنجی شانی خۆیانە. بەڵام دەپرسین و ئێوەش ناتوانن وەڵام بدەنەوە! کە ئایا کەسێک لە تەمەنی ٦۳ ساڵیدا و لە ماوەی ۱5ـــــــ 20 ساڵدا ٦۳ جار برابێتە دادگا و هەواڵگری ۱۰ وڵات بە شوێن تۆمەتبارکردنیەوە بن و مەلا بەختیاری خاوەن ڕۆژنامەکەی تۆ پیاوی بۆ ناردێتە نەرویج و تەقەی لێ بکەن لە ماڵی خۆیدا، ئایا ئەوە پێی دەوترێت حەسانەوە؟ ئەوە حەسانەوەیە لە بستێک زەویدە جێیان نەبێتەوە لە سایەی حوکمڕانی عەلمانیەتی ئێوەدا و تەنانەت ناسنامە و پاسپۆرت و بگرە مۆڵەتی شوفێریشیا لێ سەندبێتەوە، هەتا بگات بەوەی خێزانە بە شکۆ و ڕێزەکەی کاری بۆ بکات و خۆی و منداڵەکانی بژێنێت. ئایا بەمە دەوترت حەسانەوە؟

چاودێر: یان کاکی سەرسامبوو، بیر لەئەوە ناکاتەوە، کرێکار پشتیوانی داعش و خوێنمژو کوردکوژێکی تیرۆریستی وەک (ئەردۆگان) دەکات ! یان ناچێت گوێ بو وتارە تیرۆیستیەکانی کرێکار لەساڵانی نەوەدەکان، بگرێت و پێداچوونەوە بۆ ئەزموونی حوکمی تاریکیی ئەو بکات لەهەورامان، لەسایەی شەریعەتە شەڕانگێزەکەیدا !.
 دووربین: ۱ـ وا دیارە پێت وایە کە تەنها خۆت بیر دەکەیتەوە، بۆیە تەشهیری ئەو هەموو خەڵکە دەکەیت بەوەی کە گوایە بیرناکەنەوە. 
۲ـ ئەوەی تۆ پێی دەڵێیت داعش و گوایە خوێنمژە، هەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە بە بەیانی ڕەسمی ئاشتیان لەگەڵ کورد کرد، گوتیان برامانن. ئێمە دەپرسین و ئێوەش ناتوانن وەڵام بدەنەوە! کە ئایا پشتگیری مامۆستا کرێکار خەڵکی دا بە کوشتدا و شەڕی هێنایە کوردستان و موچەی خەڵکی بڕی و ٥۱٪ خاکی باشووری کوردستانی ڕادەستی حەشدی وەحشی کرد، یان ئێوە بوون شەڕی خۆ تڕێنەتان لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوا کرد؟
۳ـ پشتگیری ئەردۆغانی کردووە لە بەرامبەر عەلمانییە توندڕەوەکانی تورکیا و باشووری کوردستان، تا ئەوانی پێ لاواز کات و گیانێک بکاتەوە بە بەری ئەو هەموو موسوڵمانەی لە ۱۹۲٤ـەوە ناتوانن وەکو مرۆڤ لەو وڵاتە بژین. وەکو چۆن پشتگیری گۆڕانی کرد و یەکێتی پێ کرد بە دە لەتەوە، دیارە کە خاوەنی دەنگی ڕەسەنی خۆیەتی بۆیە بە تەنها ئەوەی پێ دەکرێت.
٤ـ دیارە هێشتا خەوی ناخۆش دەبینن بە بیستنەوەی وتارە کاریگەرەکانی مزگەوتی جیهاد، ئەگەر نا بێگومان تیرۆرستی نەبوون.
 ٥ـ ئایا لە حوکمڕانی ئەهلی ئیسلام و جیهاد دا کە پێشتر بە تیرۆرست و فکرەی ڤارۆست ناو بردن، زیندانی لا کۆڵان هەبوو یان ڕوبعەی موچەی کەمئەندام؟ ئایا ئەمانەتپارێزی و ئەمن و ئاسایش هەبوو یان کوشتن و تیرۆر و هەڕەشەی(؛ئەگەر یەک کورسیش بێنین هەر خۆمان حسێبین چوونکە هێزمان هەیە" مەلا بەختیار)؟ ئایا خێزان و خزمایەتی و برایەتی هەبوو یان حیزبایەتی و بەرتیل و تەڵاق و منداڵ فڕێدانە سەر شەقام؟ 
٥ـ ئێمە دەپرسین و ئێوە ناتوانن وەڵام بدەنەوە! کە ئایا لە سایەی شەریعەت و خیلافەتی ئیسلامیدا مرۆڤ وەکو مرۆڤ دەژیا یان لە سایەی سەرمایەداری و عەلمانیەت و دیموکراسی و بتەکانی تری سەردەم کە وەکو خوا دەیانپەرستن؟

چاودێر: ئێ خۆ سبەینێش ئەگەر فیکری کرێکار و وتارەکانی بوون بەهۆی ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێستا لەهەرێمی کوردستان و نەجمەددین فەرەج گەڕایەوە، خۆ دەسەڵاتێکی دوور لەگەندەڵیی وەک نەرویج بۆ کاکی سەرسامبوو، دانامەزرێنێت، بەڵکو خەلافەتێکی وەک داعش دادەمەزرێنێت و بەئایەتی قورئان و حەدیسی سەحیح، ئەتکی نامووسی خەڵک بەناوی سەبایاوە دەکات و دەست بەدەستوقاچ بڕین و ملپەڕاندن و کوشتنی نوێژنەکەر و جەڵدی مەشربخۆر، دەکات، کە بێگومانم ئەم حوکمە وەحشیانە بەسەر بەشێکی زۆۆۆۆۆۆر لەسەر سەرسامبووەکانی ئێستای مەلا کرێکاردا تەتبیق دەبن، جا ئەو کات دەڵێن: ڕەحمەت لەکفندزی پێشوو کە هەرنا دەمانتوانی ڕەخنە لەگەندەڵیە داراییەکانی بگرین، خۆ ئەوەتا مەلا کرێکار بەیتولمالێکی بۆ کڕینی سەباو دزینی پارەو پول و هێنانی جیهادیە ئەفغانی و پاکستانی و ئەفریقیەکان داناوە کە هەر ناوێرین باسی بکەین ! یان ئەوەتا وەک داعش نەوتی کوردستان هەرزانفرۆش دەکات بەتورکیا، کوڕ نیە بوێرێت، بڵیێت: کوا داهاتەکەی !.
 دووربین: ۱ـ ئێمە نموونەی واقیعی حوکمی مامۆستا کرێکارمان لەبەرچاوە، پێویست ناکات نموونەی بە داعش بێنیتەوە. ئایا ئەو کاتەی مامۆستا کرێکار و برایانی تر حوکمڕانیان دەکرد، ئەوانەیان کرد کە تۆ دەیدەیتە پاڵی یان باشترین و ئارامترین ژیانیان دەکرد و خەڵکی بەخوێنی خۆیان ئەو حکومەت و دەسەڵاتە ئیسلامیەی بزووتنەوەیان دەپاراست؟ 
۲ـ نوسیوتە ئەم حوکمانە وەحشی گەرین، ئایا ئەوانە وەحشی گەرین یان ئەوە وەحشی گەریە کە وەکو ئارام ئەحمەد دەڵێت: پارتی لە خورماڵ گەنجێکی موسوڵمانی سەر لە بەیانی گرتووە، تا ئێوارە لە ژێر تەعزیبدا کوشتوویانە! ئایا ئەم حکومڕانییەت لە دارستانیش بینیوە؟ کورد دەڵێت: کە ماڵی خۆت شووشە بوو، بەرد مەگرە ماڵی خەڵکی. 
۳ـ دەڵێیت ئەو حوکمە وەحشی گەریانە بەسەر زۆر لە هەواداری ئێستای مەلا کرێکاردا تەتبیق دەکرێت، بەڵام خۆ لەو حوکمڕانییەی تۆ پێی دەڵێیت وەحشی گەری لە هەورامان تەنها جارێکیش دزیەک نەکرا! تەنها جارێکیش کەسێک نەکوژرا، کەس نامووسی هەتک نەکرا. بگرە تەنها یەک جار کەسێک مەشروبی خواربوویەوە و خۆی هاتبوو تا حوکمی ئیسلامی بەسەردا جێبەجێ بکرێت و ڤیدیۆکەشی لە یوتیووبە. 
 ٤ـ بە خەیاڵیشتدا نەیە ئەگەر ئێمە حوکمی کوردستان بکەین، خەڵکی خۆزگە بە کارەباکەی مەلا بەختیاری خاوەنی ڕۆژنامەکەی تۆ و خاوەنی پارەکانی گیرفانت و خاوەنی کەرامەتت بخوازن. 
٥ـ ئایا ئێمە(موسوڵمانان) نەوتی کوردستان هەرزان فرۆش دەکەین کە بە پارەی زەکاتی ئێمە ئەو هەژارانەی کۆمەڵگە لەسەر پێ وەستاون، یان پارتی نیوەی دەدات بە تورکیا و نیوەکەی تریشی بە نەرویجی دیموکراسی؟

چاودێر: لەگریمانەیەکی دیکەدا، دەتوانین بڵێین: کرێکار کە ئاوها شێت و شەوێر و هار بووەو هەفتانە لەوتارەکانیدا، پەلاماری ئەم و ئەو دەدات، فریوی ئەو ژمارە زۆرەی هەوادارە کوردەکانی خواردووە، سەرسامبووەکانی توشی وەهمێکی وەهایان کردووە، وادەزانێت، ئەو بۆخۆی لەنەرویج پاڵی لێبداتەوە، ئەمان دەسەڵاتی کوردی ئێستای بۆ دەڕوخێنن و وەک (خومەینی) لە خاریجەوە دەیهێننەوەو دەڵێن: فەرموو حوکممان بەپێی شەریعەت، بکە. نازانێت ئەو خەڵکە دەمێکیان هەیەو هەزار زمان وتەنها بۆ بەسەربردنی کات، یان بەتاڵکردنەوەی ناخیان گوێ بۆ قسەکانی دەگرن و دواتر هەر کادیری گوێ لەمشتی پارتی و یەکێتین.
دووربین: گریمانەکەت لە گریمانەکانی مەلا بەختیار دەچێت.

چاودێر: خۆ ڕەنگە ئەگەر کرێکاریش گەڕایەوە، پشتی تێبکەن، یان هەندێکیان وەللائی بۆ دەربڕن و کاری لەگەڵدا بکەن بۆئەوەی جاسوسی بەسەرەوە بکەن وەک ئەوانەی لەناو جوندولئیسلامەکەی کرێکار، جاسوسییان بەسەرەوە کردو، دواتر سەری جوندیان دا لە گاشەبەردەکانی هەورمان و ساروخی کرۆزیان تێسرەواندن.
دووربین: بوونی کەسانێک کە پاشە کشە بکەن لە سرووشتی مرۆڤەوەیە و لە سەردەمی پێغەمبەری پێشەواماندا صلی اللە عیە وسلم هەر هەبوون، بوننی جاسوسیش هەر وەها. بۆ مەگەر لە نێو ئێوەدا نییە؟ حاڵمان بە حاڵتان نەبێت ئەو کاتە ئەهلی ئیسلام دێنەوە پێشەوە، ئەوکات دەبینن کەستان لە دەور نامێنێ.

چاودێر: بیرمان نەچێت کاتی خۆی لەناو بزووتنەوەدا،سەرسامبووەکانی( نەجمەددین فەرەج) لەئەوانەی (عەلی باپیر) زۆر زیاتر بوون، بەڵام چونکە کرێکار هەر قسە بوو، دیاردەیەکی دەنگی و بڵقێکی سەرئاو بوو، لەبەرامبەردا عەلی باپیر سیاسیترو دیبلۆماسیتر بوو، ئەوەتا عەلی باپیر بەڕەکەی لەژێرپێی کرێکار و ڕابەری بزووتەوەو کوڕوتووتەکانیدا دەرهێنا، ئیتر حیزبێکی سەربەخۆی دامەزراندو بەشێکی زۆری بزووتنەوەی بۆخۆی دابڕی.
 دووربین: ۱ـ تۆ کە سەرت لە واقیعی ئێستا دەرناچێت، چما هاتووی واقیعی نێو بزووتنەوەی ئیسلامی و ئینشیقاقی مامۆستا عەلی باپیرمان بۆ لێکەدەیەوە؟ 
۲ـ نەمانزانیوە گوێڕایەڵی بۆ ئێران و تەفرەقە دروست کردن بووبێت بە سیاسیەت و دیبلۆماسیەت، ئەوە لای ئێوە ئاوایە. 
۳ـ ئێستای واقیعی ئیسلامییەکان و کۆمەڵیش دەبینین کە بەراورد بەو کاتە چەن زەلیل و داماوانە دەژین، بۆیە بە قسەی خۆت کە وتت مەرج نییە بڕوانامە مانای زیرەکی بێت، مەرج نییە حیزب دروست کردن مانای سەر ڕاستی بێت.

چاودێر: ئەنجامەکەش ئەوەیە عەلی باپیر حیزبێکی ئیسلامیی یاسایی خۆی لەکوردستان هەیەو خۆیشی لەناو مەتاعی حەیاتی دونیادا دەژی و چەند ماڵێکی پاشایی و چەند ژنێکیشی هەیە، کرێکاریش یەک ژن و یەک ماڵی هەیە، جگە لەوەی سەرگەردان بووە و بەدەست چەند نەخۆشیەکی دەروونیشەوە، دەناڵێنێت. لەبەر کردەوە تیرۆریستیەکانیشی ناتوانێت بێتەوە کوردستان، لەئەوروپاش بەتیرۆریست ناسراوەو چەندین کەسیشی گیرۆدەی نەخۆشیە دەرونیەکانی خۆی کردووە.
 دووربین: ۱ـ ئایا ئەوەی مامۆستا عەلی باپیر تێیدا دەژی لە دزی و فزییەوە دەستی کەوتووە وەکو ئێوە، یان ئەو خاوانی دەزگای خێرخوازی بەخشینە و هەر ڕۆژەی لە شارێک تۆمەتیان دەدەنە پاڵ و نەخۆشخانەکەیان پێ دادەخەن؟
۲ـ پێشتر وڕێنەی ئەوەت دەکرد کە مامۆستا کرێکار و کوڕەکانی لە نەرویج بە خۆشی دەژین، کەچی ئێستا دەڵێیت نەخۆشی دەروونی هەیە. ئایا کەس لە خۆشیدا توشی نەخۆشی دەروونی دەبێت؟
۳ـ ئەوەی کە مامۆستا کرێکار بۆ نایەتەوە کوردستان هۆکار زۆرە، بۆیە باسی ناکەین. بەڵام ئەوەی کە دەڵێیت نەخۆشی دەروونی هەیە، هەر هەمان ئەو تۆمەتە گەڵۆرانەیە کە  پێغەمبەرە بەڕێزەکان دراوەتە پاڵیان. شتێکی نامۆ نییە(نیشانەی دەستە وەستانیتانە).
٤ـ ئەگەر لە ئەورووپا بە تیرۆرست ناسرابێت، بۆچی لە نەرویج وێنەی لەسەر تیشێرتەکان دروست دەکەن و دەیفرۆشن، بۆچی پەیکەری بۆ دروست دەکەن؟ ئەگەر بڕیارە تیرۆستبێت ئایا ٦۳ جار دادگایی لە پای چی؟!

چاودێر: جا لێرەدا دەگەینە ئەوەی هەم کرێکار باش سەرسامبووەکانی نەناسیوە، هەمیش سەرسامبووەکان لەمەغزای پەلاماردانی دەسەڵاتی کوردی لەلایەن کرێکارەوە، نەگەشتوون. 
دووربین: جا لێرەدا دەگەینە ئەوەی هەم جەنابتان قەڵەم فرۆشراوێکی نەخوێندەوارن، هەمیش تۆقیون لەو کاریگەرییە گەورەیەی مامۆستا کرێکار بە دەست وپێ بەستراوی، ئەتانەوێت ئەو شێرە لە قەفەز بێت، تا کەمتیارەکان حوکمڕانی خەڵکی بکەن.
جا هەر وەکو منەتبارکردنێکیش ئامۆژگاریت دەکەین، کە خۆت فێری نوسین و خاڵبەندی بکە، ئەگەر نا مەنوسە.

1067 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/07/2019
           
© Copyright 2019 All Rights Reserved.